میترۆ، سلێمانی
ناوه‌ندی پشتیوانی له خه‌ڵكی رۆژئاڤا و سه‌نته‌ری میترۆ كۆبونه‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی هه‌مئاهه‌نگی نێوان رۆژنامه‌نوسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له رۆئاوای كوردستان كرد و سه‌نته‌ری میترۆش سه‌رنجه‌كانی سه‌باره‌ت به ئازادی رۆژنامه‌نوسی له رۆژئاڤا خسته روو.
ناوه‌ندی پشتیوانی له خه‌ڵكی رۆژئاڤا كه كۆمه‌ڵێك چالاكوانن به ئامانجی ده‌رخستنی ئه‌زمونی حوكمڕانی له رۆژئاوای كوردستان كاری تێدا ده‌كه‌ن، پێكهاتبوون له نواف خلیل به‌رێوه‌به‌ری ناوندی كوردی بۆ توێژینه‌وه، جیهاد محمد رێكخه‌ری ناوه‌ندی پشتیوانی، رۆژنامه‌نوس رۆشه‌ن قاسم، شیروان بێری به‌ڕێوه‌به‌ری خاچی سوری كوردی.
جیهاد محمد رێكخه‌ری ناوه‌ندی پشتیوانی باسی له ئامانجی ناوه‌نده‌كه كرد‌و گرنگی هه‌مئاهه‌نگی نێوان سه‌نته‌ری میترۆ‌و ناوه‌نده‌كه‌یانی به گرنگ وه‌سف كرد.
هه‌روه‌ها نواف خلیل به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌ندی كوردی بۆ توێژینه‌وه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كیان له ئه‌ڵمانیایه تیشكی خسته سه‌ر كار‌و چالاكییه‌كانیان.
رۆژنامه‌نوس رۆشه‌ن قاسم داوای له سه‌نته‌ری میترۆ كرد هاوكای رۆژنامه‌نوسانی رۆژئاڤا بكه‌ن له بواری مه‌شق پێكردن.
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ خه‌باتی خه‌ڵكی رۆژ‌وئاڤای بۆ چه‌سپاندنی دیموكراسیه‌ت به‌رز نرخاند به‌لاَم نیگه‌رانی خۆی نه‌شارده‌وه له‌و كه‌مووكورتیانه‌ی له حوكمڕانی رۆژئاڤاد به‌دیده‌كرێت له بواری ئازادی رۆژنامه‌نوسی و فره‌یی سیاسی كه جێگه‌ی ره‌خنه‌ن.