سه‌ردانی‌ عەمید سەرحەد قادر بۆ سه‌نته‌ری‌ میترۆی كرد




میترۆ، سلێمانی‌ 

بە بۆنەی یادی 119 ساڵەی رۆژنامەگەری كوردی، عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحییەكانی كەركوك، پرۆزبایی یادەكەی لە رۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ كرد.

سەنتەری میترۆ دەستخۆشی لە عەمید سەرحەد كرد، لە بەرامبەر مامەڵەكردنی لەگەڵ رۆژنامەنوسان و دەزگاكانی میدیا لە بواری پێدانی زانیاری.

شایەنی باسە، لە یادی رۆژنامەگەری كوردی سەنتەری میترۆ مەراسیمێكی رێكخست‌و ئەو راپرسییەی بۆ فەرمانگەكانی شاری كەركوك ئەنجام درابوو بڵاوكردەوە.

لە كۆی 67 فەرمانگەی رەسمی كەركوك ، بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی قەزاو ناحییەكان بە یەكەم دەرچوو.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 



PM:01:06:11/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌