میترۆ پێشوازی لە جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد



میترۆ، سلێمانی
ئەمرۆ دوو شەممە جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، دكتۆر سلام ئەلزەوبعی سەردانی سەنتەری میترۆی كرد و لە لایەن بەڕێوەبەرو ئەندامانی كاگێڕی پێشوازی گەرمی لێكرا.

لە سەرتای دیدارەدا بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ خۆشحاڵی بەم سەردانە دەربڕی تیشكی خستە سەر ئامانجی دامەزراندن و ئەو كەسانەی رۆلیان هەبووە لە دامەزراندیداو گرنگترین چالاكییەكانی سەنتەر لەماوەی هەشت ساڵی رابردو خستە روو.

سەلام ئەلزەوبعی كە بە یاوەری رۆژنامەنوس شیرۆكۆ عبدالله سەردانی میترۆی كرد رۆڵی رێكخراوە سەربەخۆكانی داكۆكیكار لە مافی مرۆڤ بە گرنگ وەسفكرد و داوای كرد هەموو رێكخراوەكانی بە شێوەیەكی سەربخۆو و دور لە دەسەڵاتی سیاسییەكان كاری خۆیان بكەن وتی " پشتیوانی هەموو رێكخراوێكی سەربەخۆ دەكەم كە كار دەكەن بۆ راساتكردنەوەی رێڕەوی چەوتی دەسەڵات".

هەروەها باسێكی كورتی سەبارەت بە رەوشی سیاسی عێراق و رۆڵی خەڵك و نوێنەرانی راستەقینەی خەڵگ لە گۆڕینی باردۆخەكە خستە روو.

ئەلزەوبعی كۆمەڵێك پێشنیازی خستە بەردەم سەنتەری میترۆ بە ئامانجی رێكخستنی بوارەكانی ئیداری و چالاكییكانی و پەیوەندی لەگەڵ رێكخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەكان.

بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ سوپاسی سەرنجەكانی كردو داوای لێكرد لە كۆبونەوەیەكی تردا بە وردی قسە لەسەر ئەو پێشنیازانە بكەن.


PM:04:02:15/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌