میترۆ، سلێمانی
ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی هه‌مه‌ڕه‌نگ له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له سلێمانی، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و یاداشتێكیان بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌رزكرده‌وه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن كه‌تاو، رێكخه‌ری گشتی ئه‌نجومه‌نه‌كه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌م یاداشته دژ به گوتاری رق و كینه‌یه كه دژبه پێكهاته‌ی مه‌سیحیه‌كان له عیراق ده‌درێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاداشتێك بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن وتشیی" ناكرێت لێدوان دژ به پێكهاته‌یه‌كی گرنگی عیراق بدرێت به تایبه‌تیش له كه‌سێكی وه‌ك سه‌رۆكی وه‌قفی شیعه".
هاوكات ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كه یاداشته‌كه‌ی له رێكخه‌رانی گردبووه‌نه‌وه‌كه وه‌رگرت وتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند: "ناكرێ دژ به به‌نده‌كانی ده‌ستور كه رێگه‌ی به ئازادیی هه‌لبژاردنی ئایین و ئایینزاكان داوه گوتار بدرێت، ئێمه ئه‌و یاداشته‌ی ئێوه ده‌گه‌یه‌نینه شوێنی مه‌به‌ست. "
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه یاداشته‌كایان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز كردووه‌ته‌وه بیرتین له: نوێنه‌ری تایه‌فه‌ی كلدانی، نوێنه‌ری ئایینی زه‌رده‌شتی، نوێنه‌ری ئێزیدییه‌كان، نوێنه‌ری تایه‌فه‌ی به‌هائی، نوێنه‌ری تایه‌فه‌ی كاكه‌یی، نوێنه‌ری پێكهاته‌ی مه‌سیحیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.
پێشتر وتارێكی عه‌لا موسه‌وی، سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه‌ی عیراق له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌وه كه تێیدا به‌شێوازێكی ناشایسته و نه‌شیاو شرۆڤه‌ی حوكمه شه‌رعیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامی به‌رامبه‌ر باوه‌ڕدارانی ئایینی مه‌سیحی و ئایینه‌كانی دیكه كردووه.
لەلای خۆشیەوە، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێمی كوردستان داوای له سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه‌ی عیراق كرد داوای لێبوردن له مه‌سیحی و ئێزیدی و سه‌رجه‌م ئایین و مه‌زهه‌به‌كانی عیراق بكات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، له میدیاكان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وتارێكی عه‌لا موسه‌وی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه‌ی عیراق بڵاوبۆته‌وه و تێیدا به‌شێوازێكی ناشایسته و نه‌شیاو شرۆڤه‌ی حوكمه شه‌رعیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام به‌رامبه‌ر باوه‌ڕدارانی ئاینی مه‌سیحی و ئاینه‌كانی دیكه ده‌كات.
ناوبراو وتی "ئێمه به نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م جۆره وتار و بۆچونانه كه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته‌هۆی قوڵكردنه‌وه‌ی برینه‌كانی شه‌ڕی ئاین و مه‌زهه‌بگه‌رایی له‌ناوچه‌كه‌دا، له‌هه‌مانكاتیشدا پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما شه‌رعیه ئاشتیخوازیه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه كه ئاینی ره‌حمه‌ت و لێبورده‌ییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد "ئه‌و وتاره‌ی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه‌ی عیراق له‌كاتێكدایه، زۆربه‌ی مه‌سیحیه‌كانی عیراق به‌هۆی شه‌ڕی تائیفی له‌ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق و دواتریش مه‌سیحیه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌هۆی تیرۆرستانی داعشه‌وه ماڵ و موڵكی خۆیان به‌جێهێشتوه و رویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردوه یان به‌ناچاری عیراقیان به‌جێهێشتوه و ڕویان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا كردووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌وقاف روونیكرده‌وه، پشتگیری و هاوسۆزی و هاوكاری ته‌واوی خۆیان بۆ مه‌سیحی و سه‌رجه‌م ئاین و ئاینزا و مه‌زهه‌به‌كان دوپات ده‌كه‌نه‌وه و به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كلتوری ئازادی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی.
وتیشی "داواكارین مه‌رجه‌عیه‌ته ئاینیه‌كان و حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بۆچونانه هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و داوا له‌سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه‌ی عیراقیش ده‌كه‌ین داوای لێبوردن له مه‌سیحی و ئێزیدی و سه‌رجه‌م ئاین و مه‌زهه‌به‌كانی عیراق بكات".