ڕۆژنامەنوسانی یۆنان مانگرتنیان ڕاگەیاند



میترۆ
لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ڕۆژنامەنوسانی کەرتی گشتی و تایبەتی لە یۆنان مانگرتنیان لە کارەکەیان ڕاگەیاندووە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتیەک لە دژی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زیادکردنی داهات.

فیدراسیۆنی رۆژنامه‌نووسانی یۆنان ڕایانگەیاندووە کە پاش ئەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە باج لەسەر پیشەکەیان زیاتر بکات، هەربۆیە کارەکانیان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕاگرتووە و  بەوهۆیەشەوە سبەینێ هیچ ڕۆژنامەیەک بڵاونابێتەوە و نوێکردنەوەی ماڵپەڕە ئەلەکترۆنییە یۆنانیەکانیش ڕاگیراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشتریش کەشتیوان و شۆفێری هاتوچۆی گشتی و کارماندانی کۆنتڕۆڵی فڕۆکە ئاسمانییەکان مانگرتنیان بە شێوازی جیاواز ڕاگەیاندبوو.

هەتا ئێستاش حکومەتی یۆنان بەدەست قەیرانی ئابوری و نەبونی پارەی نەختینەییەوە دەناڵێنێت و قەرزێکی نێودەوڵەتی زۆری لەسەرە.

ئاژانس


AM:11:46:17/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌