میترۆ، سلێمانی
كچه په‌یامنێرێك رایده‌گه‌یه‌نێت : جوانترین دیاری به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی خۆی بوو كه به‌دیاری پێیدام، هه‌موو شته‌كان وه‌ك خۆی چیم له‌كاك نه‌وشیروان بینی،زیاتر بیناسه!
خانمه په‌یامێنرێی ده‌نگی ئه‌مریكا ژیار محمه‌د له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك چیرۆكی ئه‌و سه‌عاته ده‌گێڕێته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا به‌دیاری پێی به‌خشیوه و ده‌ڵێت: جوانترین دیاری به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌عاته‌كه‌ی ده‌ستی خۆی بوو كه به‌دیاری پێیدام، هه‌موو شته‌كان وه‌ك خۆی چیم له‌كاك نه‌وشیروان بینی،زیاتر بیناسه.
ده‌شڵێت: ئه‌م سه‌عاته‌ی ده‌ستم به‌ڕێز كاك نه‌وشیروان مسته‌فا دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌ستی خۆی دانا و به‌ده‌ستی خۆی پێشكه‌شی كردم ..كاتێك ویستم له‌سه‌ر نرخی كاڵا و سه‌عاتی سه‌ركرده‌كان ڕاپۆرتێك بكه‌م به‌ڵام كاك نه‌وشیروان به كاك ڕێبین هه‌ردی و كاك دلاوه‌ری حاجی عوسمانی وتبوو با بێت سه‌عاته‌كه‌ی خۆمی پێده‌ده‌م، له‌گه‌ڵ براده‌رێكدا ڕۆژی دواتر چووم .. چیم بینی ؟ كه‌سێك له‌به‌رده‌رگاكه‌دا له‌پێشوازی پێم سه‌یربوو سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده خاكی فه‌رمووی لێكردین و ئێمه‌ی پێش خۆی خست بۆ ژووره‌وه و به‌دوای ئێمه‌دا هات.
ژیار محمه‌د زیاتر ده‌نوسێت: ئاو و (چا)یان هێنا دوای به‌خێرهاتنی گه‌رم ،به‌ده‌م (چا)خواردنه‌وه‌وه من به‌كاك نه‌وشیروانم وت، ده‌زانم سه‌رقاڵیت،میوان و وه‌فدی تر دێن نامه‌وێت كاتت بگرم به كاك دلاوه‌ری حاجی عوسمان و كاك ڕێبین هه‌ردیت وتبوو با بێت سه‌عاته‌كه‌م ببات،زه‌رده‌خه‌نه گرتی و ده‌ستێكی به‌رزكرده‌وه و به‌ده‌سته‌كه‌ی تری وتی له كوردستاندا(٥)ئافره‌تی وه‌ك تۆمان هه‌یه نامه‌وێت سه‌ری خۆت قاڵ بكه‌ی به‌و جۆره ڕاپۆرتانه‌وه بڕۆ خه‌ڵك چاوه‌ڕێی زیاتر له تۆ ده‌كات، وتم كاك نه‌وشیروان كاڵا و سه‌عاتی سه‌ركرده‌كان به‌وپێیه‌ی كه‌سایه‌تی گشتین خه‌ڵكی مه‌به‌ستیانه بزانن،وتی:با خه‌ڵكی تر بیكات تۆ ئیشی گه‌وره‌تر هه‌یه بیكه‌ی كه خه‌ڵكی تر پێی ناكرێت،پێی وتم ،بۆیه وات پێده‌ڵێم ده‌مێكه ئاگاداری ڕاپۆرت و كاره‌كانت و نوسینه‌كانی فه‌یس بوكتم ڕاشكاوی و ناترسی،ته‌نانه‌ت زۆر ڕه‌خنه له ئێمه ده‌گری به‌تایبه‌ت وه‌زیری دارایی له فه‌یس بووك.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه، كاك نوه‌شیروان وتی، ژیار هه‌مووی ده‌ساڵ نابێت ڕزگارمان بوه له‌شه‌ری ناوخۆ به‌ته‌واوی خه‌ڵك جه‌رگی برینداره، ئه‌م حیزبانه به‌قه‌د ته‌مه‌نی تۆ له‌گه‌ڵیان بوم و ده‌ناسم كه تۆ ڕه‌خنه له گۆڕان ده‌گریت بۆ هیچی نه‌كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و حیزبانه چه‌كداریان هه‌یه مه‌ناعه‌تیان نیه به‌یه‌ك سه‌عات(١٠)هه‌زار كه‌س له‌سه‌ر كورسیه‌كه بكوژن ئه‌مه مه‌سولیه‌تی خوێنی خه‌ڵكه له‌سه‌ر شانم. من قه‌ناعه‌تم به‌و قسه‌یه‌ی كرد، دوایی وتم:كاك نه‌وشیروان با بێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه وتی : سه‌عاته‌كه‌ی خۆمت ده‌ده‌مێ وتم زۆر سوپاس ئه‌و قاتێكی كوردی قۆڵ درێژی له‌به‌ر بوو ده‌ستی هه‌ڵكرد و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه سه‌عاته‌كه‌ی دانا و سه‌یری كردم و دایمێ وتی: فه‌رموو پیرۆزت بێت ئه‌و سه‌عاته چه‌ندین ساڵه هه‌مه و له‌ده‌ستی ده‌كه‌م ،،وه‌رمگرت وتم زۆر سوپاس كردمه ده‌ستم به‌س له‌وێدا به‌سه‌رخوار نه‌مزانی گه‌وره‌ش بوو بۆ ده‌ستم .
ئه‌و كچه په‌یامنێره ده‌ڵێت: وتم كاك نه‌وشیروان ده‌یبه‌مه بازاڕ ئه‌گه‌ر گران بوو نرخه‌كه‌ی بۆت ده‌هێنمه‌وه من بۆ ماده نامه‌وێت ئه‌گه‌ر هه‌رزانیش بوو نایهێنمه‌وه، پێكه‌نی وتی:له ئێستاوه پێت بڵێم نایهێنیته‌وه و پیرۆزت بێت هه‌دیه‌ی منه بۆ تۆ.
ئه‌و كچه په‌یامنێره باس له‌و سه‌عاته‌ی كاك نه‌وشیروان ده‌كات كه بردوییه‌ته بازاڕ و ده‌نوسێت، كه بردمه بازاڕ به زۆر نرخه‌كه‌ی گه‌یشته(٢٠،٠٠٠)بیست هه‌زار دینار ئنجا تێگه‌یشتم كه پێكه‌نی و كه‌وتی ده‌زانم نایهێنیته‌وه، من مه‌به‌ستم فرۆشتنی نه‌بوو به‌ئێستاشه‌وه و تاكۆتایی ژیانم وه‌ك ڕۆحی خۆم ده‌یپارێزم ئه‌وه جوانترین هه‌دیه‌یه كه هی ده‌سی سه‌ركرده‌یه‌كه ئارامم به‌وه‌ی به پاره‌ی نه‌وت و دزی له میلله‌ت نه‌یكڕیوه. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر پاراستنی ئه‌و سه‌عاته نه‌بوایه بڕیارم ده‌دا بۆ هه‌میشه له‌ده‌ستم بێت هه‌ر به‌وسه‌روخواریه‌ی كه‌لای خۆی كردمه ده‌ستم،پیله‌كه‌ی سوتاوه وادیاره دڵم نایه‌ت بۆی بگۆڕم چونكه به‌و پیله‌وه لای كاك نه‌وشیروان بوه.