میترۆ
له شاری کابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان که‌ناڵێکی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌ت به ژنان کرایه‌وه، به ناوی (زن تیڤی) واتا ژن تیڤی.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز بڵاوی کردوه‌ته‌وه، که یه‌که‌مین که‌ناڵی تایبه‌ت به ژنان له ئه‌فغانستان دامه‌زراوه و دوێنێ ده‌ستی به په‌خش کردوه.
که‌ناڵه‌که ناوی (زن تیڤی)یه و ده‌بێته یه‌که‌مین ته‌له‌فزیۆنی ژنان له ئه‌نفغانستان و ناوچه‌که، بەڵام پێشتر ئاژانسی (ژنها) دامەزرا، کە ئاژانسێکی تایبەت بە ژنانە و لەلایەن ژنای کوردەوە بەڕێوەدەبرێت، ئێستا ناوی ئاژانسەکە گۆڕاوە بۆ (سوژن).
کارمه‌نده‌کانی ته‌له‌فزیۆنه‌که هه‌موویان ژنن، له کامێرامان و مۆنتێر و پێشکه‌شکار و ئاماده‌کاری به‌رنامه و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی له‌وێ کار ده‌که‌ن ژنن.
خه‌تیره ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 20 ساڵ یه‌کێکه له‌و ژنانه‌ی له که‌ناڵه‌که کارده‌کات، ده‌ڵێت: من دڵخۆشم به‌وه‌ی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه تایبه‌ت به ژنان دامه‌زراوه، چونکه ژنان له‌م وڵاته‌ی ئێمه ئاگاداری مافه‌کانی خۆیان نین.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: هه‌ربۆیه ئه‌م که‌ناڵه نوێنه‌رایه‌تی ژنان ده‌کات و ئێمه کارده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژنان هۆشیار بکه‌ینه‌وه و ئه‌وانیش بتوانن به‌رگری له مافه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
یه‌کێکی تر له ژنه‌کان که پێشکه‌شکاره له که‌ناڵه‌که، ده‌ڵێت: من که له‌م که‌ناڵه ئیش ده‌که‌م ڕووبه‌ڕووی زۆر هه‌ڕه‌شه و ڕێگری بوومه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن خزم و که‌سه نزیکه‌کانی خۆمه‌وه، پێم ده‌ڵێن نابێت ژن له ته‌له‌فزیۆن ده‌ربکه‌وێت، به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌کانم.
زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له که‌ناڵه‌که ئیش ده‌که‌ن گه‌نجن و خوێندکاری زانکۆن.
دامه‌زراندنی که‌ناڵێکی تایبه‌ت به ژن له ئه‌فغانستان ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین ده‌ستکه‌وت بێت بۆ ژنانی ئه‌و وڵاته له دوای ڕووخانی ڕژێمی تاڵیبانه‌وه له 2001، چونکه پێشتر ئه‌و ڕژێمه وڵاتی کردبوو به زیندانێک بۆ ژنان و کاریگه‌ری ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبان له‌باره‌ی ژنه‌وه تا ئێستاش هه‌ر ماوه له‌و وڵاته.
رۆژ نیوز