میترۆ، هه‌ولێر
بڕیارە بەم زووانە دامەزراوەی میدیایی نێت تیڤی، كەناڵێكی دیكە بكاتەوە.
ئه‌ڤین ئاسۆ به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی نێت تیڤی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك راینگەیاند كە بەم زووانە كەناڵێكی نوێی ئاسمانیی دەكەنەوە به‌ناوی NET DRAMA ده‌كرێته‌وه كە تایبەت دەبێت بە دراما.
كەناڵی نێت تیڤی كە لەلایەن هەریەكە لە: ئەڤین ئاسۆ‌و ئارامۆ دانێل مادلاندەوە بەڕێوەدەبرێت‌و خاوەنداری دەكرێت، بڕیاریداوە كە سەرجەم دراماكانی لەو كەناڵەوە پەخش بكات‌و تایبەت بێت بە دراما.