میترۆ، سلێمانی
ده‌ست به‌سه‌ركردنی په‌یامنێری ئێن ئاڕتی (ئارام به‌ختیار) ناڕه‌زایه‌تی به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نووسانی لێده‌كه‌وێته‌وه به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كیاندا رایده‌گه‌یه‌نن: ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان، په‌نابردنه به‌ر یاسا له‌هه‌مو بارێكدا به گرنگ و ئیجابی ده‌زانین، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی كار به كاردانه‌وه‌كان وه‌ك له‌م دۆسیه‌یه‌دا كراوه، به سته‌م ده‌زانین، چونكه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كارێكی رۆژنامه‌وانیی كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی رۆژنامه‌نووسانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا هاتووه: ماوه‌ی دوو ڕۆژه له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT له شاری كفری (ئارام به‌ختیار) له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كراوه و تائێستاش ده‌ستبه‌سه‌ره، ئه‌میش به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌ستاوه به ناوزڕاندنی دادگا له مامه‌ڵه‌كردنی دا له‌سه‌ر كه‌یسی ئه‌و پیاوه‌ی كه به نزیكه‌ی 11 ساڵ زیندانیكردن حوكم درا له دۆسیه‌یه‌كدا كه به "دزینی شیر و حه‌فازه" ناسراوه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه: ئێمه وه‌كو رۆژنامه‌نوسانی گه‌رمیان، په‌نابردنه به‌ر یاسا له‌هه‌مو بارێكدا به گرنگ و ئیجابی ده‌زانین، به‌ڵام تێكه‌ڵكردنی كار به كاردانه‌وه‌كان وه‌ك له‌م دۆسیه‌یه‌دا كراوه، به سته‌م ده‌زانین، چونكه ئه‌و رۆژنامه‌نوسه كارێكی رۆژنامه‌وانیی كردوه‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش ده‌یتوانی به‌هه‌مان رێچكه‌و شێواز وه‌ڵامی هه‌بوایه و قسه و رونكردنه‌وه‌ی خۆی هه‌بوایه، نه‌ك سه‌نگه‌ر له رۆژنامه‌نوسان بگرێت و رایانبكیشیته به‌رده‌م ئه‌و دادگایانه‌ی كه سه‌ربه‌و ئه‌نجومه‌نه خۆین.
ۆژنامه‌نووسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته روو، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه بوه‌ته بنه‌ما كه رۆژنامه‌نوس له‌سه‌ر كاری رۆژنامه‌وانیی ده‌ستبه‌سه‌ر "توقیف" ناكرێت، به‌ڵكو له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دا به كه‌فاله‌ت ئازاد ده‌كرێت و له‌حاڵه‌تی تاوانباربونیش دا به پێبژاردن "غه‌رامه" سزا ده‌درێت، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌م دۆسیه‌یه‌دا ره‌چاوی ئه‌و بنه‌مایه نه‌كراوه و رۆژنامه‌نوسه‌كه خراوه‌ته زیندانه‌وه، له‌كاتێكدا ده‌توانرا تارۆژی دادگای به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرایه.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌دا جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه كه، ئێمه وایده‌بینین ئه‌م كاره‌ی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوس (ئارام به‌ختیار) دا كراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ره‌گ و ریشه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت، له‌وه كه‌مناكاته‌وه كه په‌یامێكه بۆ چاوترساندنی رۆژنامه‌نوسان له‌وه‌ی خۆیان له باسی دادگا‌و پرسی دادوه‌ریی و عه‌داله‌ت به‌دور بگرن، ئه‌گینا ده‌توانرا ئه‌و رێوشوێنانه بگیرێته به‌ر كه ساڵه‌هایه‌و له‌مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كانی رۆژنامه‌نوسیی دا له‌دادگاكان ده‌گیرێته به‌ر، به‌ڵام دادگا‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێبزانن یان نا، به‌م كاره‌یان ئێمه‌ی رۆژنامه‌نوسان مكوڕ تر ده‌كه‌ن كه له‌باره‌ی ره‌وشی داد و دادگه‌ریی له‌هه‌رێم زۆرتر كاربكه‌ین، به‌تایبه‌ت كه‌له‌كاتێكدا چه‌ندین دۆسیه‌ی جیاوازی داواكردن و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی باڵاده‌ست و به‌رپرس و حیزب له پشت هه‌یه‌و دادگا له ئاستی ده‌سته‌وه‌ستانه، كه‌چی رۆژنامه‌نوسێك له‌سه‌ر كارێكی رۆژنامه‌وانی ده‌خاته زیندانه‌وه، بۆیه هیچ پاساوێك به لۆژیكی نازانین بۆ هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌و داوای هه‌رچی زوتری ئازادكردنی ده‌كه‌ین، به‌پێچه‌وانه‌وه رێوشوێنی دیكه‌ی كاری مه‌ده‌نی ده‌گرینه به‌ر.
واژۆی رۆژنامه‌نوسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان :
1- ئازاد عوسمان
2- جه‌زا محه‌مه‌د
3- دڵشاد ئه‌نوه‌ر
4- كاروخ عمر
5- گه‌رمیان حه‌مه‌ی پور
6- خالد عه‌بدولكه‌ریم
7- ئه‌یاد محه‌مه‌د
8- به‌ختیار كاكه
9- سه‌ریاس سه‌مین
10- دلیر كریم
11- سامان كه‌ریم
12- كاروان كه‌لاری
13- والی محه‌مه‌د
14-نیزام شه‌بیب
15-عومه‌ر عه‌لی
16- ئارام ئیكرام
17-دڵشاد سه‌ید عه‌لی
18- سه‌نگه‌ر حه‌مید
19-بریار محه‌مه‌د
20- ئه‌حمه‌د حه‌مید
21- ئاراز محه‌مه‌د
22- ئاراز زۆراب
23- هێمن محه‌مه‌د
24- هه‌ردی عوسمان
25-چالاك عه‌بدولباقی
26 سیروان حسن
27- فاروق وفیق
پێشتریش سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای دەستبەجێ ئازاد كردنی پەیامنێری كەناڵی NRT لە كفری دەكرد و رایدەدەگەیاند، راپۆرتەكەی ئەو رۆژنامەنوسە كاریگەری نەبووە لەسەر رەوتی لێكۆڵینەوەی دۆسییەكە و رێڕەوی دادگایی كردنەكە.