میترۆ، سلێمانی
رێكخهری سهنتهری میترۆ ڕایدهگهیهنێت، له هەرێمی کوردستان میدیا ئازادەکان هەمیشە لەژێر فشاردان چونکە دەنگی خەڵک بڵاودەکەنەوە.
بهیانی ئهمرۆ بهمهبهستی پشتگیریكردن له پهیامنێره دهست بهسهركراوهكهی ئێن ئاڕتی، گردبوونەوەیەک لەبەردەم ئۆفیسی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە سلێمانی لەلایەن سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسانەوە بەڕێوەچوو لهو گردبوونهوهیهدا ژمارەیەک ڕێکخراو و ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنیش بەشداربوون.
هاوكات ڕەحمان غەریب به ڕێوهبهری سهنتهری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامهنوسان له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند "ئەمە جاری یەکەم نییە پێشێلکاری بەرامبەر ڕۆژنامەنووسانی ئێن ئاڕ تی دەکرێت و فشارەکانی سەر کەناڵەکەش بەردەوام دەبن".
ئاماژهی بهوهشكرد، هۆکارەکەی ئەوەیە کە لە هەرێمی کوردستان میدیا ئازادەکان هەمیشە لەژێر فشاردان چونکە دەنگی خەڵک بڵاودەکەنەوە.
وتیشی "پێمان وایە دادگای گەرمیان تەحەدیی گەورەتری لە بەردەمدایە وەک لەوەی بەدوای ڕۆژنامەنووسێکەوە بێت، خۆیان دەزانن ئەوانەی ڕێز لە یاسا ناگرن و پێشێلکاری بەرامبەر یاسا دەکەن کێن"
ڕاشیگەیاند، ئارام بەختیار پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری لەسەر کەیسێک دەستگیرکراوە کە ڕۆژنامەنووسان ئازادن دەستی بۆ بەرن.
ماوەی چوار ڕۆژە (ئارام بەختیار) پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری بەبێ گوێدانە یاساکانی کاری ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوە، لەسەر ڕاپۆرتێک لەبارەی هاوڵاتییەکەوە شیر و دایبی دزیوە و دواتر ئەو هاوڵاتییە سزادراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیش لەسەر هەمان بابەت دەرچووە.