یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عێراق: دادگاکان لەجێگای پاڵپشتی بونەتە سکاڵاکار دژی ڕۆژنامەنووسان



میترۆ، سلێمانی‌ 
سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عێراق لقی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دادگاکانی هەرێم لە جێگای ئەوەی پاڵپشتی ڕۆژنامەنووسان بن خۆیان دەبنە سکاڵاکار لەسەر ڕۆژنامەنووسان بە نموونە دادگای کفری.

ڕەحیم هەورامی، سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی عێراق لقی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "دۆخی ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی کوردستان له ئاستێکی خراپدایە و ڕۆژانە ڕۆژنامەنووسان بەگشتی جگە لە پێنەدانی زانیاری لە لایەن ناوەندەکانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دە بنەوە و لە دادگاکانیشدا جگە لە وەی بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووساندا ناکرێت، هاوکات توشی گرتن و کوشتنیش دە بنەوە".

وتوشیەتی "لە دیارترین ئەو حاڵەتانەی کە ڕۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی بونەتەوە پەیامنێرەکەی ئێن ئاڕ تی لە دەوروبەری گەرمیان لە سەر ڕاپۆرتی شیرو دایبی، لە کاتێکدا دادگاکان دەبێت بە پێی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری پاڵپشتی ڕۆژنامە نووسانبن، کەچی خۆیان بونەتە سکاڵا کار لە سەر ڕۆژنامەنووسان بەنمونەی دادوەری دادگای کفری".

سەرۆکی یەکێتی ڕۆژنامەنوسانی عێراق لقی هەرێمی کوردستان وتوشیەتی "ئێمە وەکو یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و هاوکات لقی کوردستانیمان هەموو ئەو حاڵەتانەمان تۆمار کردووە و لە ئایندە دا ناوەندە نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی لێ ئاگادار دەکەین و داواش لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە چاوێک بەیاسای کاری ڕۆژنامەگەریدا بخشێننەوە، ئێمە ئیدانەی هەر توندوتیژی و حاڵەتێکی نەخوازراو دەکەین کە ڕوبەڕوی ڕۆژنامەنووسان دەبێتەوە".

ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی چوار ڕۆژە (ئارام بەختیار) پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری بەبێ گوێدانە یاساکانی کاری ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراوە، لەسەر ڕاپۆرتێک لەبارەی هاوڵاتییەکەوە شیر و دایبی دزیوە و دواتر ئەو هاوڵاتییە سزادراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تیش لەسەر هەمان بابەت دەرچووە.

NRT



PM:03:13:25/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌