میترۆ، سلێمانی
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئاماژه به بوونی ئه‌شكه‌نجه‌دان له زیندانییه‌كانی گه‌رمیان ده‌كات و زانیاریش له‌باره‌ی كه‌یسی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی ئێن ئار تی ده‌خاته‌ڕوو.
زیا پتروس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان و داواكاری گشتی كۆبوینه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌یسمان باسكردووه له‌وانه دیارده‌ی چه‌ك هه‌ڵگرتن و مامه‌ڵه كردن به‌چه‌ك و به‌كارهێنان و بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر.
وتیشی: به به‌ڵگه‌وه له كه‌لار له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئه‌شكه‌نجه‌دراوه و داوامانكردووه ئه‌و ئه‌فسه‌ر یان ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ئاسایش كه ئه‌و كاره‌یان كردووه، سزابدرێن.
له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی په‌یامنێره‌كه‌ی ئێن ئار تی-شه‌وه، زیا بتروس وتی: سه‌ردانی گرتوخانه‌ی گه‌رمیانم كرد بۆ بینینی ئه‌و په‌یامنێره و بۆمان ده‌ركه‌وت كه به یاسای رۆژنامه‌گه‌ری یاسای ژماره ٣٥ ساڵی ٢٠٠٧ گیراوه و ئێستا له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
رادیۆی نه‌وا