میترۆ، سلێمانی
دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار بڕیاری ئازاد كردنی ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی ده‌ركرد و ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار بڕیاریدا ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی تا حه‌وتی ئه‌م مانگه ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت و ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری گه‌رمیانی كه‌ناڵه‌كه ئازاد بكرێت.
هاوكات دادوه‌ر بڕیاریدا "هه‌ر ئه‌مڕۆ ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری كفری ئێن ئاڕ تی ئازاد بكرێت".
رۆژی چوارشەممە 31ی ئایاری 2017، ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن ئاڕ تی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: بڕیاریداوه رۆژی یه‌كشه‌ممه 4ی حوزه‌یرانی 2017، له دادگای كه‌لار ئاماده‌بێت.
له باره‌ی بڕیاره‌كه‌یه‌وه وتی: "یه‌كه‌م پابەندبوون بە یاسا و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان سەرەڕای تێبینی و رەخنەکان، دووه‌م ئازادكردنی ئارام بەختیار پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری کە لە زیندانە".
ماوه‌ی 13 رۆژه، ئارام به‌ختیار، په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی، له لایه‌ن دادوه‌رێكه‌وه له گه‌رمیان راگیراوه و تا ئێستاش دوو جار داوای ئازادكردنی به كه‌فاله‌ت ره‌تكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه بەپێی ماددەی 9ی یاسای 35ی 2007ی رۆژنامەگەری، ئارام بەختیار کەفالەت دەیگرێتەوە، بەڵام دادوەر یەکێک لە مەرجەکانی تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەی بەستووەتەوە بە دەستگیرکردنی ئاوات عەلی بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تییەوە و دەڵێت، دەبێت ئەویش دەستگیربکرێت.
هاوكات ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئاوات عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن ئاڕ تی له‌گه‌ڵ تیمی پارێزه‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌ی چوونه دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌لار، بۆیه دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئاوات عه‌لی، تا حه‌وتی ئه‌م مانگه ده‌ركرد و بڕیاریشدرا ئه‌مڕۆ ئارام به‌ختیار ئازاد بكرێت.
ده‌ستگیركردنی ئارام به‌ختیار په‌یامنێری كفری ئێن ئاڕ تی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتێك له‌سه‌ر كه‌یسێكی دزی كه هاوڵاتییه‌ك شیر و دایبی بۆ مناڵه‌كه‌ی دزی بوو، كاردانه‌وه‌ی جیهانی و ناوخۆیی لێكه‌وته‌وه و تا ئێستاش ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌رده‌وامن.