سلێمانی، میترۆ
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا- هه‌ولێر (ده‌گ مۆرۆ) به‌مه‌به‌ستی ناساندانی به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی كاروباری گشتی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا- هه‌ولێر كه له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆ یان له سلێمانی كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامانی سه‌نته‌ری میترۆ وه پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا.
له كۆبۆوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری میترۆ باس له ره‌وشی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ئاسته‌نگه‌كانی كاری رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان كرا.
هه‌ردوولا به‌گرنگیه‌وه باسیان له هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌نته‌ری متیرۆ و كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا- هه‌ولێر كرد.
ده‌گ مۆرۆ، وێڕای سوپاسكردنی سه‌نته‌ری متیرۆ بۆ ئه‌و كارانه‌ی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان ئه‌نجامیداوه و هێوای به‌رده‌وام بوونی بۆ خواست . وتیشی" هیوادارم له داهاتوودا سه‌نته‌ری میترۆ له‌سه‌ر كاره‌كانی به‌رده‌وام بێت و هه‌ماهه‌نگی نێوانمان زیاترپه‌ره‌ی پێبدرێت".
مۆرۆ وتی" ئێمه به‌گرنگیه‌وه تاماشای ئامار و راپۆرته‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ ده‌كه‌ین".
لای خۆشیه‌وه ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری سه‌نته‌ری متیرۆ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان به‌شی میدیای كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا- هه‌ولێر و سه‌نته‌ری میترۆ كرده‌وه.