میترۆ پێشوازی‌ له‌ روانگەی عیراق بۆ مافەكانی مرۆڤ كرد



میترۆ، سلێمانی‌ 
ئەمڕۆ سه‌نته‌ری‌ میترۆ پێشوازی لە كۆمەڵێك چالاكوانی عێراقی و رۆژنامەنوس كرد، كە بە ئامانجی بەشداریكرد لە خولێكی ئەو رێكخراوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان.

ره‌حمان غه‌ریب رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان: بە بۆنەی یادی 148 ساڵەی رۆژنامەگەری عێراق پیرۆزبای‌ لە رۆژنامەنوسانی عێراق كردو ئەركی ئەوانی‌ وەك داكۆكیكاری مافی مرۆڤ بەرز نرخاند. 

رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان هیوای سەركەتنییشی‌  بۆ خولەكەشیان خواست. 

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، رێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.

تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. لەسەرەتای 2015 سەرلەنوێ دەستەی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردوە.

میترۆ لە ساڵەكانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015، 2016 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.













PM:12:49:15/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌