په‌خشی‌ كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ گه‌لی‌ كوردستان بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا




میترۆ، سلێمانی‌

دوێنێ‌ 18ی‌ حوزه‌یران، كەناڵی ئاسمانیی گەلی كوردستان، زمانحاڵی فەرمی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەهۆی كێشەی تەكنیكیەوە بۆ ماوه‌یه‌ك پەخشەكەی وەستا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كەناڵی گەلی كوردستان بە سپی راگەیاندووه‌، بەهۆی ئەو قەیرانە داراییە كە كەناڵەكەی گرتووەتەوە، ناتوانین هەندێك ئامێری پەخشەكەمان كە تێكچووە چاك بكەینەوە، ئەمەش هۆكاری وەستانی كەناڵەكەیە.

وتیشی: ئەمەش جاری یەكەم نیە كە بەو هۆكارە كەناڵەكە بوەستێت‌و لە چەند مانگی رابردووشدا دوو جار بەهەمان هۆكار پەخشی وەستاوە.

کەناڵی گەلی کوردستان لە 11ی ئەیلوولی ساڵی 1991 دامەزراوە و لە ساڵی 2006 پەخشی ئاسمانی کەناڵی گەلی کوردستان لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات دەستی پێ کرد و تا ئەمرۆ بۆ ماوەی 11 ساڵ بەردەوام بووە لە وەشان.



AM:09:35:19/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌