میترۆ
رۆژنامه‌نووسێكی كورد له‌كاتی رووماڵكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵی كۆن شه‌هید بوو.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی حوزه‌یرانی 2017، له‌كاتی رووماڵكردنی هه‌واڵی ئۆپرۆسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵی كۆن، رۆژنامه‌نووسێكی كورد به‌ناوی به‌ختیار حه‌داد شه‌هیدبوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره له رۆژنامه‌ی ڤیگارۆ و رادیۆی فه‌ره‌نسا كاری كردووه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئێستا تەرمی رۆژنامه‌نووس به‌ختیار حه‌داد لە نەخۆشخانەی عزبەیە لە موسڵی کۆن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كورده له ناوچه‌ی ساحل الایمن له موسڵی كۆن شه‌هیدكراوه.
به‌ختیار كوڕی نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس و مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین عه‌بدولا حه‌داده و هه‌واڵی بریندار بوونی سێ هاوكاری تری هه‌یه.
پێشتریش شیفا گەردی بێژەر و پێشكەشكار لە كه‌ناڵی رووداو له 25ی شوباتی 2017، لەكاتی رووماڵی شەڕی موسڵ شەهید بوو و، وێنەگرەكەشی بەناوی یونس محمود بریندار بوو.
وێستگه نیوز