میترۆ، سلێمانی
سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئازادی له په‌رله‌مانی كوردستان سه‌نته‌ری میترۆی به پێشه‌نگی بهرگیكردنه له ئازادی رۆژنامه‌وانی وهسفكردو داوای لێ‌كردن رۆڵی خۆیان ببینن له چه‌سپاندنی پره‌نسیپی یه‌كتر قبوڵكردن و رێزگرتن له جیاوازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گوتاری رق و كینه.
له سه‌ردانێكیدا به یاوه‌ری عوسمان زیندانی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان بۆ سه‌نته‌ری میترۆ هاوڕێ ئه‌بو كاروان ده‌ستخۆشی له‌كارو چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ر میترۆ كرد وتی " سه‌نته‌ری میترۆ چالاكانه به‌رگری له ئازادی رۆژنامه‌نوسی ده‌كات و پێشه‌نگه له‌م بواردا"
هاوڕێ ئه‌بو كاروان باسیله‌وه‌كرد له ناو ئه‌م ململانێ سیاسییه‌دا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی ئه‌ركیانه رۆڵ ببینن به ئاراسته‌ی چه‌سپاندنی فه‌رهه‌نگی یه‌كتر قبوڵكردن و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گوتاری رق و كینه، وتی " هه‌موان ده‌بێت رێز له بۆچونی جیاواز بگرین و نابێت جیاوازییه‌كانمان بگه‌نه ئاستی له‌یه‌كدابڕان سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر".
هه‌روه‌ها هاوڕی عوسمان زیندانی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و كه‌مپینه‌ی كه حزبی شیوعی له سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكردوه به ئامانجی به‌رگریكردن له مافی خانه‌نیشینان.