میترۆ، كه‌ركوك
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئیداره‌ی كه‌ركوك رایگه‌یاندوه، وێنه‌گرێكی ئاژانسی (ئه‌عماق)ی سه‌ربه رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له باشوری پارێزگاكه سه‌ربڕدراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به ماڵپه‌ڕی "سۆمه‌ریه نیوز"ی وتوه "وێنه‌گره‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه له‌سه‌ر رێگایه‌كی نزیك ناحیه‌ی ریازی باشوری كه‌ركوك، سه‌ربڕدراوه".
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه، چه‌كدارانی داعش كه‌وتونه‌ته ئینزاره‌وه و له‌و ناوچه‌یه‌ی وێنه‌گره‌كه‌یان سه‌ربڕدراوه، بڵاوبونه‌ته‌وه.
ریاز یه‌كێكه له ناحییه‌كانی سه‌ربه ئیداره‌ی كه‌ركوك و یه‌كێكه له مۆڵگه‌كانی داعش له باشوری پارێزگاكه‌دا.
رادیۆ نه‌وا