حکومەتی‌ هه‌رێم هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی بەختیار حەداد دەردەبڕێت



میترۆ، هه‌ولێر 
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوخەمی بۆ شەهیدبوونی رۆژنامەنووس و وەرگێڕی‌ کورد (بەختیار عەبدوڵڵا حەداد) دەردەبڕێت و بەناوی حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە هاوخەمی‌ و سەرەخۆشی‌ ئاراستەی کەسوکاری دەکات.

سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیاند "بەداخ و پەژارەیەکی‌ زۆرەوە هەواڵی‌ شەهید بوونی‌ رۆژنامەنووس و وەرگێڕی‌ کورد بەختیار عەبدوڵڵا حەداد-مان پێگەیشت، کە لەگەڵ تیمێکی‌ رۆژنامەوانی‌ فەرەنسی‌ لە کاتی‌ رووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق له‌ گه‌ڕه‌كی‌ موسڵی‌ كۆن بەهۆی‌ تەقینەوەی‌ بۆمبێکی‌ چێنراو شه‌هید بوو".  

لە پرسەنامەکەدا، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەناوی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستانەوە هاوخەمی‌ و سەرەخۆشی‌ ئاراستەی‌ بنەماڵە و دۆستانی شەهید بەختیار عەبدوڵڵا حەداد و رۆژنامه‌وانه فەره‌نسییه‌که ده‌کات و هیوای‌ چاکبوونەوەی‌ خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.

دوانیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، 19-6-2017 لە موسڵی كۆن بۆمبێكی چێنراو بە وەرگێڕێکی كورد‌ و سێ‌ رۆژنامەنووسی فەرنسیدا تەقیەوە، لە ئەنجامدا وەرگێڕە کوردەکە گیانی لەدەستدا، هاوکات بەهۆی سەختی برینەکەیەوە یەکێک لە رۆژنامەڤانە فەرەنسییەکان بەناوی (ستیڤان ڤیلینۆڤ) گیانی لەدەستدا.

رووداو 


PM:03:08:20/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 4 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌