میترۆ، هه‌ولێر
له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستاندار له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و ده‌زگاكه‌شی داخرا.
ئاسۆ هاشم، پارێزه‌ری راوێژكار له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه "ئه‌مڕۆ به‌هۆی سكاڵایه‌كی وه‌زیری به وه‌كاله‌تی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر مامۆستا مه‌سعود عه‌بدولخالق گوایه سوكایه‌تی به‌پێشمه‌رگه كردوه، كاتژمێر نۆی به‌یانی چوینه بنكه‌ی پۆلیسی باداوه، دواترش دادگا بڕیاریدا به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێ".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ئێستا به ئیعازێك كه نازانین كێیه موماته‌ڵه به‌كه‌یسه‌كه ده‌كرێ له بنكه‌ی پۆلیسی باداوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ناقانونی ماموستا ته‌وقیف بكه‌ن، ئێمه له هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامین، كه‌مێك پێش ئێستا ئێمه‌یان كرده ده‌ره‌وه و مۆبایلی مامۆستا مه‌سعودیش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا".
به‌پێی زانیارییه‌كان دوای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی مه‌سعود عه‌بدولخالق، ده‌زگاكه‌شی داخراوه