میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوا ده‌كات به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر بكرێت و به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
وه‌زیری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت به تۆمه‌تی "ناوزڕاندن"ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان سكاڵای له‌سه‌ر رۆژنامه‌نوس مه‌سعود عه‌بدولخالق تۆمار كردووه، ئه‌مرۆِ به‌پێی مادده‌ی (2) له یاسای ژماره (6)ی ساڵی 2008ی قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی كردن ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
دیاری محه‌مه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند كه "هه‌ر كه‌سێك رێزی یاسا بگرێت لاری له‌وه نییه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران په‌نا بۆ یاسا ببات".
دیاری محه‌مه‌د وتی: "به‌ڵام كه یاسای تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌مان هه‌بوو ناكرێت په‌نا بۆ مادده‌یه‌كی یاسایی تر ببه‌یت".
وتیشی: "میترۆ داوا ده‌كات مادده یاساییه‌كه‌ی بۆ بگۆڕن و به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ده‌سبه‌جێ به كه‌فاله‌تی ماددی ئازاد بكرێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئێمه هه‌میشه جه‌خت له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و په‌نابردنه به‌ر دادگا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و پاراستنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، مافێكی ره‌وایه سكاڵای یاسایی تۆمار بكرێت".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ پێیوایه كه "په‌نابردن بۆ یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن كه حه‌بسكردنی تێدایه بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مانباته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م كه نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان به هۆی بیروڕاوه بۆ ماوه‌ی درێژ ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كران".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی "مانه‌وه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخالق له ده‌سبه‌سه‌ركردنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگمان خراپده‌كات و نابێت له‌سه‌ر نوسین و ره‌خنه و بڵاوكردنه‌وه كه‌س له زیندان بێت".
دیاری محه‌مه‌د وتیشی: "ئاگاداری تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشمان كرده‌وه كه به‌رگری له مه‌سعود عه‌بدولخالق بكه‌ن".