میترۆ، هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسێک کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە تۆمارکراوە مەسعود عەبدولخاڵق دەستگیرکراوە و ئێستا ئازادکراوە.
دوێنێ سی‌ێ شه‌ممه، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه به وه‌كاله‌ت، مه‌سعود عه‌بدولخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستاندار له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دوای ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر ئازادكرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عەبدولخاڵق تەلعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر به ئێن ئاڕتی ڕاگەیاند "ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر هه‌ڵسا به بانگهێشتكردن و ئاماده‌كردنی ناوبراو بۆ به‌رده‌م دادوه‌ر له‌سه‌ر كه‌یسێك كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له دژی تۆمار كراوه".
وتیشی " مەسعود عەبدولخاڵق بە یاسایی دەستگیرکراوە و بە یاسایی ئازادکراوە".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هه‌ولێر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه كه‌وا ئه‌ركی پۆلیس جێبه‌جێكردنی یاسایه، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردن و لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ته‌نها له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ده‌بێت.
راشیگه‌یاندووه پۆلیسی هه‌ولێر هه‌ڵسا به بانگهێشتكردن و ئاماده‌كردنی مسعود عبدالخالق، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای ستاندارد بۆ به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر له‌سه‌ر كه‌یسێك كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له دژی تۆمار كراوه.
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسیبوك:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بانگهێشتكردنی تۆمەتبار(مسعود عبدالخالق) بۆ به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر:
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه‌وا ئه‌ركی پۆلیس جێبه‌جێكردنی یاسایه، هه‌روه‌ها بانگهێشتكردن و لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی هه‌ر هاوڵاتیه‌كیش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه، ته‌نها له‌سه‌ر بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ده‌بێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه، پۆلیسی هه‌ولێر هه‌ڵسا به بانگهێشتكردن و ئاماده‌كردنی ناوبراو بۆ به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر له‌سه‌ر كه‌یسێك كه پێشتر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر له دژی تۆمار كراوه.
دوابه‌دوای ده‌ستگیر كردنی مه‌سعود عه‌بدولخالق، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان داوایكرد كه به پێی یاسای كاری رۆژنامه‌نووسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر بكرێت و به كه‌فاله‌ت ئازاد بكرێت.
دیاری محمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری متیرۆش رایگه‌یاند كه، "هه‌ر كه‌سێك رێزی یاسا بگرێت لاری له‌وه نییه هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان و نوسه‌ران په‌نا بۆ یاسا ببات".
وتی: "به‌ڵام كه یاسای تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌مان هه‌بوو ناكرێت په‌نا بۆ مادده‌یه‌كی یاسایی تر ببه‌یت".
وتیشی: "میترۆ داوا ده‌كات مادده یاساییه‌كه‌ی بۆ بگۆڕن و به پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن و ده‌سبه‌جێ به كه‌فاله‌تی ماددی ئازاد بكرێت".
دیاری محمه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "ئێمه هه‌میشه جه‌خت له گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و په‌نابردنه به‌ر دادگا ده‌كه‌ینه‌وه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و پاراستنی بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری، مافێكی ره‌وایه سكاڵای یاسایی تۆمار بكرێت".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی "مانه‌وه‌ی مه‌سعود عه‌بدولخالق له ده‌سبه‌سه‌ركردنه‌كه‌یدا ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگمان خراپده‌كات و نابێت له‌سه‌ر نوسین و ره‌خنه و بڵاوكردنه‌وه كه‌س له زیندان بێت".
دیاری محه‌مه‌د وتیشی: "ئاگاداری تۆڕی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشمان كرده‌وه كه به‌رگری له مه‌سعود عه‌بدولخالق بكه‌ن".