سێ کتێبی د. سامان فەوزی تایبەت بە بواری راگەیاندن کەوتە بەردەستی خوێنەرانی ‌



  1. میترۆ، سلێمانی‌
سێ کتێبی د. سامان فەوزی کە تایبەتن بە بواری راگەیاندن‌و بەزمانی عەرەبییە کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.
 
قانون الاعلام
ئەم کتێبە لەدووتوێی 204لاپەڕەدا چاپ‌وبڵاوکراوەتەوەو پێکهاتووە لەچەند لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی یاسای راگەیاندن کە زۆربەیان لەگۆڤارەکاندا بڵاوکراونەتەوەو لەکۆنفرانسە زانستییەکاندا پێشکەشکراون.

المرشد القانونی للاعلامیین
کتێبەکە لەدووتوێی 199لاپەڕەدا چاپ‌و بڵاوکراوەتەوەو پرسیارو وەڵامە هونەریی‌و یاساییەکان‌و پاشکۆیەکی یاسادانی تایبەتمەند لەخۆدەگرێت‌.

لەپێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: ئەم کتێبە لەسەر پێشنیاری یەکێک لەڕێکخراەو تایبەتمەندەکان بەئازادی رۆژنامەگەریی بەرهەمهاتووە هەتا ببێتە کتێبێکی سادە بۆ رۆژنامەنووسان دەربارەی ماف‌و ئەرکە یاساییەکانیان.
 
اسا‌وه‌ استعمال حق النقد
ئەم کتێبە لەدووتوێی 276لەپەڕەدا چاپ‌و بڵاوکراوەتەوەو لێکۆڵینەوەیەکی یاسایی بەراودکارییە لەچوارچێوەی ئازادی رادەربڕیندا.

كوردستانی‌ نوێ‌



AM:11:01:21/06/2017




ئه‌م بابه‌ته 1632 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌