میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی راگه‌یاندنكار محمد بدێوی كرد‌و داوای كرد با راده‌ستكردنی بكوژه‌كه‌ی سه‌ره‌تا بێت بۆ راده‌ستكردنی بكوژانی رۆژنامه‌نوسانی عێراق.
ئه‌مڕ له‌ناوچه‌ی جادریه‌ی به‌غدا ئه‌فسه‌رێكی لیوای سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ته‌قه‌ی له رۆژنامه‌نوس د. محه‌مه‌د بدێوی ئه‌لشه‌ممه‌ری، مامۆستای كۆلیژی راگه‌یاندنی زانكۆی موسته‌نسریه و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی به‌غدای رادیۆی عیراق ئه‌لحور، كرد. هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا.
له لێدوانێكدا بۆ رادیو سه‌وا، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ ئیدانه‌ی كوشتنی به‌رپرسی ئۆفیسی رادیۆی عێراق ئه‌لحور له به‌غدا كرد وتی" كوشتنی رۆژنامه‌نوس محمد بدیوی توشی شۆكی كردین به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سیكی نزیك بووه له هه‌لسوڕاوانی سه‌نته‌ره‌كه‌مان"
غه‌ریب جه‌ختیكرده‌وه" با راده‌ستكردنی بكوژه‌كه‌ی سه‌ره‌تا بێت بۆ راده‌ستكردنی بكوژانی رۆژنامه‌نوسانی عێراق و ده‌رگا بكاته‌وه بۆ ده‌ربازنه‌بونی بكوژان له یاسا له ناو هه‌ر هێزیك بن"
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق نیگه‌رانی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر كوژرانی مامۆستاكه‌ی زانكۆی موسته‌نسریه و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تۆمه‌تبار راده‌ستی یاسا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی سزا بدرێت.
ئه‌مڕۆ نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به كوژرانی ده‌ركرد له به‌یاننامه‌كه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، هاتووه "پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده و هاوڕێ و خوێندكارانی ئه‌و مامۆستایه ده‌كه‌ین و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ین له هه‌ر بارودۆخێكدا بێت".
سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌هایانه‌یه كه ئه‌ندامانی لیوای پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ری په‌روه‌رده كراون و له ماوه‌ی چه‌ندساڵی كاركردنیاندا له به‌غدا كاریان له‌سه‌ر كردووه كه رێزگرتنی پیشه‌ییانه بووه له مرۆڤ".
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی كۆمار جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌و تۆمه‌تباره راده‌ستی دادگا ده‌كرێت و بۆ ئه‌وه‌ی سزای شایسته وه‌ربگرێت".
لە ماوی دە ساڵی رابردوودا 262 رۆژنامەنووسی عێراقی و بیانی بە هۆی توندوتیژی کوژراون، لە نێو ئەو ژمارەیەدا 151 رۆژنامەنوس و 55 کارمەندی هونەری بە هۆی کارەکەیانەوە تیرۆر کراون بە بێ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئاشکرا بکرێن.
سه‌نته‌ری میترۆ له 3ی كانونی یه‌كه‌مى 2013 به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی رۆژنامه‌نوسانی شاری سلێمانی به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسانی عێراق به به‌شداری كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نوس‌و ده‌زگای راگه‌یاندن گربونه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌شاری سلێمانی، رێكخست.