میترۆ
ئەمڕۆ ڤیرۆنیک رۆبێر، کە لە تەقینەوەیەکدا لە موسڵ لەگەڵ چەند ڕۆژنامەنووسێکی تری کورد و فەڕەنسی بریندار بوو گیانی لەدەستدا.
دوای برینداربوونی، ڤیرۆنیک لە بەغدا نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا، پاشان گەڕێندرایەوە پاریس و لە یەکێک لە نەخۆشخانە سەربازییەکان لەژێر چاودێری وردی پزیشکی دابوو.
راگهیاندنهكانی فەڕەنسا بڵاویانكردهوه كه "ڤیرۆنیک بەھۆی سەختی برینەکەیەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە یەکێک لە نەخۆشخانە سەربازییەکانی نزیک پاریس گیانی لەدەستدا".
ڤیرۆنیک رۆبێر، رۆژنامەنووسی جەنگ بووە و چەند ساڵێک لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ڕووماڵی جەنگی کردووە و بەم دواییانەش بۆ بەرنامەی (نێردراوی تایبەت)ی کەناڵی ٢ ی فەڕەنسا کاری کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ١٩ی حوزەیران، لەکاتی رووماڵکردنی جەنگی کۆنتڕۆڵکردنەوەی بەری رۆژئاوای موسڵ، لە خانویهکدا بۆمبێکی چێندراو بە تیمێکی رۆژنامەوانیی فەڕەنسیدا تەقییەوە و بووە ھۆی گیان لەدەستدانی رۆژنامەنووسی کورد بەختیار حەداد و برینداربوونی سێ رۆژنامەنووسی فەڕەنسی.
بە گیان لەدەستدانی ڤیرۆنیک رۆبێر، ژمارەی بەرکەوتووانی تەقینەوەکە بوون بە سێ کەس، بەختیار حەداد، رۆژنامەنووسی کورد کە لەگەڵ تیمە فەڕەنسییەکە کاری دەکرد، ستێفان ڤیلنۆڤ، رۆژنامەنووسی فەڕەنسی کە دوای یەک رۆژ لە بەینداربوونی لە خۆشخانەیەکی سەربازیی ئەمریکی لە موسڵ گیانی لەدەستدا.
NRT