میترۆ، سلێمانی
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق داوای له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و لیستی سه‌وز كرد سنوورێك بۆ ئه‌و "مه‌هزه‌لانه" دابنرێت كه به ناوی سه‌ندیكاوه ئه‌نجام ده‌درێت.
شوان داودی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له نووسینێكدا به‌ناوی "مه‌هزه‌له‌یه‌كی نوێی نه‌قیب ئازاد" نووسیویه‌تی: "ماویه‌كی زۆره خۆم به‌دوور گرتووه له هه‌ر لێدوانێك یان ده‌ربرینی هه‌ر هه‌ڵوێستێك له مه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی و بێڕێزیكردنه‌ی ده‌رحه‌ق به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و پیشه‌ی پیرۆزی رۆژنامه‌نوسی له كوردستان به‌ناوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن خودی نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كێشه‌ی شه‌خسی خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێ".
شوان داودی ده‌ڵێت: "به‌ڵام بێڕێزی كردن به‌پیشه‌كه بگاته ئه‌و ئاسته‌ی خۆڵ بكاته چاوی دادگا به ناوی سه‌ندیكاوه مایه‌ی قه‌بوڵكردن نییه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان له‌سه‌ر كه‌ناڵی NRT، دادگا داوای له سه‌ندیكا كردووه (10) شاره‌زای بۆ ده‌ستنیشان بكات بۆ راوه‌رگرتنیان له‌و دۆسێیه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستاندا رۆژنامه‌نووس و شاره‌زا قڕی تێكه‌وتبی جه‌نابی نه‌قیب ئازاد (10) ناوی ریز كردووه بۆ دادگا كه (5) كه‌سیان كارمه‌ندی ئیداری سه‌ندیكان به شۆفێره‌كه‌ی جه‌نابی نه‌قیبیشه‌وه".
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكراشیكردووه كه "(5) ناوه‌كه‌ی تریش یان له حزبه‌كه‌ی نه‌قیب یان له خودی نه‌قیبه‌وه نزیكن".
شوان داودی كه به‌رله‌وه‌ی ببێته په‌رله‌مانتار جێگری نه‌قیبی سه‌ندیكا بوو، ده‌ڵێت: "بۆیه داوا له داداگای به‌رێز ده‌كه‌م ئه‌و ناوانه وه‌ك شاره‌زا ره‌ت بكاته‌وه و داوا له ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به گشتی و لیستی سه‌وز له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان به تایبه‌تی ده‌كه‌م سنورێك بۆ ئه‌و مه‌هزه‌لانه دابنێن كه به ناوی سه‌ندیكاوه ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه به‌شێكی به‌رپرسیارێتییه‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆتان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئیستا به‌شێكن له‌و سه‌ندیكایه".
هاوكات ئاوات علی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له‌نووسینێكیدا كه له‌ئه‌كاوتنی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناو نیشانی " ئەمەیە کارەسات کە لەم وڵاتە بەڕێوەدەچێت"
نووسیویه‌تی" وەزیری سامانە سروشتییەکان داوای یەک ملیار دۆلار لە ئێن ئاڕ تی دەکات لەسەر بڵاوکردنەوەی گەندەڵییەکانی نەوت، دادگاش داوای ١٠ پسپۆری میدیایی لە سەندیکای ڕۆژنامەنوسان کردووە بۆ ئەوەی لەسەر کەیسەکە بڕیار بدەن".
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له‌نووسینه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ده‌كات كه: ئەمەش ئاسایییە، بەڵام ئەوەی کارەساتە جەنابی نەقیبی سەندیکا ناوی شۆفێرەکەی خۆی و چوار کارمەندی کارگێری سەندیکا و پێنج ئەندامی نزیک لە حزبەکەی خۆی ناردووە بۆ دادگا بۆ ئەوەی وەک پسپۆری میدیایی بڕیار لەسەر کەیسەکە بدەن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو: ئێمە قەینا و واز لە ئێمە بهێنن چی‌یان لە دەست دێت با بیکەن بەڵام بۆ بەم شێوەیە دەسەڵات و دادگا و حکومڕانییەکەتان ناشرین دەکەن، "خۆ بە سەیارەوە لە عەمودی کارەبامان نەداوە وا شۆفێرمان وەک پسپۆر لە کەیسەکەماندا بۆ دەستنیشان دەکەن".
جێی ئاماژه ئاوات علی به‌ڕێوه‌به‌ری ئێن ئاڕِتی و شوان داودی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به پێكهاته‌ی لیژنه‌ی ناوبراو نه‌خستووه‌ته روو. د
وێستگه نیوز