میترۆ، سلێمانی
نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت "شوان داودی به‌هۆی سه‌رپێچی یاسای سه‌ندیكاوه له سه‌ندیكا ده‌ركراوه و به گه‌وره‌ترین مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنیش چۆته په‌رله‌مانی عیراق"، بۆ دانانی 10 شاره‌زاش له سه‌ندیكا بۆ دادگا ده‌ڵێت "نازانم ئه‌و 10 شاره‌زایه هه‌موویان پارتین یان نا، با كاك شوان بۆمان بسه‌لمێنێت كه هه‌موویان پارتین".
ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند "شوان داودی خۆی به‌هۆی سه‌رپێچی یاسای سه‌ندیكاوه له سه‌ندیكا ده‌ركراوه و به گه‌وره‌ترین مه‌هزه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنیش چۆته په‌رله‌مانی عیراق كه خاوه‌نی رۆژنامه‌یه‌كه و ئیشوكاری ته‌نها تانه لێدان بووه له سه‌ندیكا له ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌مجاره له به‌غداوه به‌هۆی خه‌می بێڕێزیكردن به پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسان به ده‌نگه‌وه هاتووه".
پێشتر شوان داودی بڕیارده‌ری لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له نووسینێكدا به‌ناوی "مه‌هزه‌له‌یه‌كی نوێی نه‌قیب ئازاد" نووسیویه‌تی: "ماویه‌كی زۆره خۆم به‌دوور گرتووه له هه‌ر لێدوانێك یان ده‌ربرینی هه‌ر هه‌ڵوێستێك له مه‌ر ئه‌و سوكایه‌تی و بێڕێزیكردنه‌ی ده‌رحه‌ق به رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و پیشه‌ی پیرۆزی رۆژنامه‌نوسی له كوردستان به‌ناوی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستانه‌وه له‌لایه‌ن خودی نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به كێشه‌ی شه‌خسی خوێندنه‌وه‌ی بۆ نه‌كرێ".
لەلێدوانەکەیدا بۆ وێستگە نیوز، ئازاد حه‌مه‌ده‌مین، نه‌قیبی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان، له شه‌ش خاڵدا وه‌ڵامی نووسینه‌كه‌ی داودی دایه‌وه و وتی "یه‌كه‌م، واژووی هه‌موو نووسراوێك به‌پێی یاسا به ئیمزای نه‌قیبه، به‌ڵام كاروباری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسراوه‌كان كارێكی كارگێڕییه.
دووه‌م: سه‌ندیكا هه‌قی خۆیه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌ندامی سه‌ندیكا بێت وه‌كو شاره‌زا بیپاڵێوێت"، له خاڵی سێیه‌میشدا وتی "ته‌حه‌دای كاك شوان ده‌كه‌م ئه‌و ناوانه‌ی باسیان ده‌كات كه بوونه‌ته شاره‌زا، من ئه‌وانه‌م وه‌ك ئه‌ندام دانابێت، به‌ڵكو له كاتی شوان داودی كه ئه‌نجامی ئه‌نجومه‌نی خولی پێشووی سه‌ندیكا بووه بوونه‌ته ئه‌ندام".
سه‌باره‌ت به دانانی شۆفێره‌كه‌ی خۆیشی وه‌ك شاره‌زا، ده‌ڵێت "ته‌حه‌دای كاك شوان ده‌كه‌م كه‌سێك هه‌بێت له سه‌ندیكا به‌ناونیشانی شۆفێر لای من كار بكات".
له خاڵی پێنجه‌میشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "له سه‌ندیكا كێشه‌مان هه‌یه كاتێك رۆژنامه‌نووسان وه‌ك شاره‌زا داده‌نێین بۆ دادگا ئیلتیزام ناكه‌ن بۆ كاتی دادگاییكردنه‌كان، ئه‌مجاره‌ش یه‌كه‌مجاره دادگا داوای 10 شاره‌زای كردووه، به‌ڵكو هه‌موو كاتێك داوای 2 شاره‌زای كردووه، بۆیه سه‌ندیكاش 10 كه‌سی نزیكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئیلتیزام به كاروباری دادگاوه بكه‌ن".
له دوای خاڵێشدا وتی "هه‌ق بوو كاك شوان چاوه‌ڕێی شاره‌زایی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی بكردایه پاشان بڕیار بدات، چونكه هێشتا نه‌چوونه‌ته دادگا، به‌ڵام ناشزانم ئه‌و 10 شاره‌زایه هه‌موویان پارتین یان نا، با كاك شوان بۆمان بسه‌لمێنێت كه هه‌موویان پارتین".
وێستگه نیوز