سه‌نته‌ری میترۆ‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاره ئه‌هلییه‌كان ئیدانه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس‌و مامۆستای زانكۆ، محه‌مه‌د بدێوی ده‌كه‌ن و نیگه‌رانن له‌و هه‌ولاَنه‌ی روداوه‌كه به‌ئاراسته‌ی وروژاندنی رۆحی شۆڤێنیانه‌و ده‌مارگیریدا ببرێت.
سه‌نته‌ری میترۆ‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كانی هاوڵاتی‌و ئاوێنه‌و گۆڤاری لڤین، شارپرێس، سپی میدیا، سایتی ئاوێنه‌نیوز له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، بڵاویانكردوه‌ته‌وه، ئیدانه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس، محه‌مه‌د بدێوی له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانی فه‌وجی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداد ده‌كه‌ن‌و داواش له‌كه‌سوكاری ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ده‌كه‌ن روبه‌رووی هه‌موو ئه‌و ده‌نگانه ببنه‌وه كه ده‌یانه‌وێت روداوه‌كه به‌ئاراسته‌ی وروژاندنی رۆحی "شۆڤێنیانه‌و تۆڵه‌و ده‌مارگیری كوێرانه‌دا" ببه‌ن.
راشیده‌گه‌یه‌نن، كوشتنی رۆژنامه‌نوس محه‌مه‌د بدێوی تاوانێكه كه پێویسته دادگای عێراقی رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه‌و ده‌ركردنی بڕیار به‌سه‌ربه‌خۆیی‌و بێلایه‌نی.
واژۆكارانی راگه‌یه‌ندراوه‌كه داواشده‌كه‌ن، پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی بكوژی رۆژنامه‌نوسه‌كه كرانه‌وه‌ی ده‌رگا بێت بۆ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داواكراوانی روداوه‌كانی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان‌و ده‌ربازنه‌بونیان له‌سزا .هه‌روه‌ها ببێته بوَنه‌یه‌ك بوَ دوباره لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كانی پێش‌و كه به‌رۆكی رۆژنامه‌نوسانی گرتوه‌و بكوژرانیان راده‌ستی دادگا نه‌كراون.
ده‌شڵێن، هه‌ندێك هه‌وڵده‌ده‌ن روداوه‌كه وا وێنه‌بكه‌ن كه هاوڵاتییه‌كی كورد هاوڵاتییه‌كی عه‌ره‌بی كوشتوه نه‌ك ئه‌فسه‌رێك به‌به‌رگی ره‌سمیه‌وه رۆژنامه‌نوسێكی له‌ره‌وشێكی ته‌مومژاویدا كوشتبێت.
میترۆ‌و رۆژنامه ئه‌هلییه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن، ئه‌و خه‌مخۆری‌و په‌له‌كردنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران نواندی له‌ئاماده‌بون له‌شوێنی روداوه‌كه‌و داواكردنی سزای دادپه‌روه‌رانه، له‌سه‌دان تاوانی كوشتندا به‌دیمان نه‌كرد كه به‌رۆكی رۆژنامه‌نوسانی گرت‌و تاوانبارانیشیان له‌سزا ده‌ربازیان بوو.
دوپاتیشده‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌ی رۆژنامه‌نوسی شه‌هید محه‌مه‌د بدێوی‌و رۆژنامه‌نوسان له‌عێراق ده‌رده‌بڕین، داوا له‌دادگای عێراق ده‌كه‌ین رۆڵی جدیانه‌ی خۆی بگێرێت له‌جێبه‌جێكردنی دادوه‌ری تا هیچ تاوانبارێك له‌سزای تاوانه‌كه‌ی ده‌ربازنه‌بێت، هه‌روه‌ك داواده‌كه‌ین دوربكه‌وینه‌وه له‌بیری به‌عسیانه له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ستی شۆڤێنیانه‌و ده‌مارگیری‌و تۆڵه كه به‌درێژایی مێژوی هاوچه‌رخ هیچمان لێ به‌رهه‌م نه‌هێناوه جگه له‌خه‌م‌و له‌ده‌ستدان‌و بێهیوایی نه‌بێت.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ له‌ناوچه‌ی چادریه‌ی به‌غدا، رۆژنامه‌نوس‌و مامۆستای زانكۆ، محه‌مه‌د بدێوی له‌خاڵێكی پشكنینی سه‌ر به‌لیوای تایبه‌تی پارێزگاری سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكی ئه‌و لیوایه‌وه كوژراو دوابه‌دوای روداوه‌كه‌ش ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی خودی نوری مالیكی، له‌لایه‌ن هێزی سواته‌وه ده‌ستگیركران.
واژۆكاران:
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی هاوڵاتی- كاژاو جه‌مال
سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه- سه‌ردار محه‌مه‌د
سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری لڤین- ئه‌حمه‌د میره
سه‌رنوسه‌ری سپی میدیا – شوان محمد
سه‌رنوسه‌ری شار پرێس - كه‌مال ره‌ئوف
سه‌رنوسه‌ری سایتی ئاوێنه‌نیوز - دانا ئه‌سعه‌د
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له رۆژنامه‌نوسان - ره‌حمان غه‌ریب