میترۆ، سلێمانی
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه وه‌فدێكی سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS سه‌ردانی ئۆفیسی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی له شاری سلێمانی كرد و پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ر و خانه‌ی راپه‌ڕاندنیان لێ‌كردن.
وفده‌كه‌ی میترۆ له لایه‌ن رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی وسكرتێری جڤاتی گشتی جمال محمد و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی د. ره‌ئوف عوسمان، پێشوازییان لێكرا.
سه‌ره‌تا ره‌حمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ پیرۆزبایی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژادنی رێكخه‌ر و خانه‌ی راپه‌ڕاندنی لێ‌كردن و هیوای خواست كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ركه‌توو بێت و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و میدیاكه‌ی وه‌ك چۆن له رابردودا پاڵپشتی كار‌و چالاكییه‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ‌و میدیای ئازاد بوون، له ئاینه‌ده‌شدا به‌هه‌مان هه‌ڵویستیان درێژه به خه‌باتی مه‌ده‌نییان بده‌ن.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌ستخۆشی له كاره‌كانی سه‌نته‌ری میترۆ‌و رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی IMS كرد له چاودێریكردنی ره‌وشی ئازادی میدیا له هه‌رێم و تیشكی خسته سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له بواری داكۆكی له مافی ئازادی راده‌ربڕین و ئازادی رۆژنامه‌نوسی رایگه‌یاند ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له پاڵپشتیكردنی ئازادی میدیا و میدیای ئازاد.