میترۆ، هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی شێواندنی كێلی گۆڕی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه بچێت.
به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت عوسمان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، په‌یامی سه‌رده‌شت له هه‌موو شوێنێكه نه‌ك له گڵكۆكه‌ی، بۆیه كاتژمێر 4ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له گوندی گردعازه‌بان له ناحیه‌ی شه‌مامك له‌سه‌ر گڵكۆی سه‌رده‌شت ئاماده ده‌بن و گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی رێك ده‌خه‌ن.
ناوبراو وتی "بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان له دوای تیرۆركردنیشی له كێل و گڵكۆكه‌ی ده‌ترسن، بۆیه ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌ڵێین: په‌یامی سه‌رده‌شت له هه‌موو شوێنێكه نه‌ك له گڵكۆكه‌ی، په‌یامی سه‌رده‌ست وه‌ك بڵێسه له رۆحی ئازادیخوازانه".
به‌شدار وتیشی "ئاماده‌بوونی هاوڵاتیان و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسان رێزلێنانه له رۆحی ئازای سه‌رده‌شت و وه‌ستانه‌وه‌یه به رووی بكوژانی رۆژنامه‌نووسان".
شه‌وی رابردووش به‌شدار عوسمان، برای سه‌رده‌شت عوسمان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ زانیویانه كێلی گۆڕی براكه‌یان شێوێندراوه و پێشبینی ده‌كه‌ن له‌نێَوان ئه‌مڕۆ و دوێنێ ئه‌و كاره روویدا بێت.
ناوبراو وتبوی "شێواندنی كێله‌كه به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه خه‌ڵكێكی زۆر له كوردستان و له ده‌ره‌وه‌ش كاتێك دێنه شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ده‌كه‌ن و وه‌كو شوێنی رۆژنامه‌نووسان و ئازادیخوازانی لێهاتووه، بۆیه ئه‌وانه‌ی وایانكردووه نایانه‌وێت شوێَنه‌كه به‌و شێوه‌یه بمێنێت".
هه‌روه‌ها وتبووشی "پێمانوایه نووسین و هه‌ڵوێسته‌كانی شه‌هید سه‌رده‌شت هه‌ر زیندوون، بۆیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه پێشتر تۆمه‌تی بۆ دروستكرد، ده‌یانه‌وێت زیاتر ناشرینی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ست ده‌كه‌ین سه‌رده‌شت له‌دایكبووه‌وه".
سه‌رده‌شت عوسمان له ته‌مه‌نی 23 ساڵیدا و له رۆژی 4ی ئایاری 2010 له به‌رده‌م كۆلێجه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه رفێندرا و دوای چه‌ند رۆژێك ته‌رمه‌كه‌ی له شاری موسڵ دۆزرایه‌وه، سه‌رده‌شت خوێندكاری دوا قۆناغی به‌شی ئینگلیزی بوو له كۆلێجی ئه‌ده‌بیات له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین.
كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان ناڕه‌زایی زۆری له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌دوای خۆیدا هێَنا و له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشه‌وه تۆمه‌تبارێكی رووداوه‌كه ده‌ستگیركر و هۆكاری رووداوه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه گروپێك داوای كارێكیان له سه‌رده‌شت كردووه و ئه‌ویش نه‌یكردووه، بۆیه كوشتویه‌تی.
ته‌رمی سه‌رده‌شت عوسمان له گوندی گردعازه‌بان له ناحیه‌ی شه‌مام له‌سنووری شاری هه‌ولێر نێژراوه.