میترۆ پێشوازی لە ئێڤار ئیبراهیم دەكات




میترۆ، سلێمانی
ئەمڕۆ شەممە ئەندامانی سەنتەری میترۆ پێشوازیان لە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە سەر لیستی بزوتنەوەی گۆڕان ئێڤار ئیبراهیم كرد، كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە ئازادی رادەربڕین و ئازادی رۆژنامەنوسی گفتوگۆی لەسەر كرا.

سەرەتا رێكخەری سەنتەری میترۆ بە گەرمی بەخێرهاتنی خاتوو ئێڤاری كرد و پێی راگەیاند: كە سەنتەری میترۆ وەك ئەاندامێكی خۆبەخشی میترۆ تەماشای دەكات و شانازی بە هەڵوێستەكانی دەكات لە بواری داكۆكیكردن لە ئازادی ژن و ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری.

لە كۆبونەوەكەدا كە بە ئامادەبونی كاژاو جەمال نوێنەری رێكخراوی (IMS) ی دانیماركی و سەرنوسەری سایتی وێستگە سیروان غەریب بەڕێوەچوو، ئیڤار ئیبراهیم رۆڵی سەنتەری میترۆ لەبە دیكۆمێنتكردنی پێشێلكارییەكانی بەرگری لە ئازادی رۆژنامەگەری و چاودێرێكردنی یاساكەی بە باش وەسفكرد.

تەوەرێكی دیدارەكه‌ تایبەت بوو بە خراپ بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و چۆنێتی بەرەنگاربونەوەی وتاری رقوكینەو و هێرشی ناڕەواو بێ ئیتیك لە ناو ئەو تۆرانەدا.

هەردولا هاوڕابوون لەوەی هەندێ لە خاوەن پەیج و ئەكاونت لە بچینەدا لەلایەن هەندێ لایەن و بەرپرس دروستكراون وبودجەیان بۆ سەرفدەكرێت بۆ شكاندنی كەسایەتی و شكۆی ركابەرەكانیان جا لە ناو حزبەكانیان بن یا دەرەوەی حزبەكانیان.

هەروەها جەختكرایەوە رێز بۆ بەهاكانی كۆمپانیاكانی بواری تەكنەلۆژیای زانیاری و توڕی كۆمەڵایەتی دابنرێت، كە نایانەوێت بكرێنە بوارێك بۆ بەزاندنی كەرامەتی مرۆیی‌و سەكۆیەك بۆ هاندانی توندڕەوی، هەمووان كۆكن لەسەر ئەوەی بەشداربوان نەیكەنە مەیدانێك بۆ بڵاوكردنەوەی وتاری رق‌و كینە.

هەروەها جەختكرایەوە كە رێكخراوە مەدەنییەكانی كۆمەڵگا كاری جدی بكەن تا بە هۆی جیاوازی بیر‌و ڕای نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا بە هۆی جیاوازی زمان و دین‌و فەرهەنگ‌و ئایدلۆژیا و جوگرافیا نەكرێنە پاساوێك بۆ شكاندنی شكۆی مرۆڤ و بەرهەمهێنانی گوتاری رقوكینە.



PM:01:54:12/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌