میترۆ
ئیلزابێس ترودۆ ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لەسەر کوژرانی ڕۆژنامەنووس وەدات حسین تایبەت بە ئێن ئاڕ تی ڕایگه‌یاند، هه‌موو كه‌س هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و لێپرسینه‌وه ده‌زانێت، ئه‌مریكا له‌جیهان و به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه‌مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت تیادا بۆته‌كێشه ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامه‌نی و ڕۆژنامه‌نوسانی ئازای به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ناكرێت تیایدا له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ئێن ئاڕتی له‌واشنتن له‌پرسیارێكیدا له وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت كوژرانی ڕۆژنامه‌نووس وەدات حسین عه‌لی پرسیاری ئه‌وه‌ی كرد، كه ئایا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی چییه له‌باره‌ی كوژرانی ڕۆژنامه‌نووس ویداد حسین عه‌لی به‌تایبه‌تی كه‌پێشتر و هه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ڕۆژنامه‌نووسی تر كوژراون و تاوان كارانیش به‌دادگایی كردن نه‌گه‌یه‌نراوون.
ئیلیزابێس ترودۆ ووته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند ، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی خێزان و هاوڕێكانی وویداد حسێن ئه‌كه‌ین و ڕایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌جیهان و به‌تایبه‌تیش له‌و ناوچانه‌ی كه‌مه‌سه‌له‌ی شه‌فافیه‌ت تیادا بۆته‌كێشه، ڕۆڵی گرنگی ڕۆژنامه‌نی و ڕۆژنامه‌نوسانی ئازای به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ ناكرێت تیایدا له‌به‌ر چاو نه‌گیرێت و هه‌موو كه‌سیش هه‌ڵوێستی ئێمه له‌سه‌ر ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و لێپرسینه‌وه ده‌زانێ و بابه‌تی له‌م جۆره‌ش جێگه‌ی گرنگی پێدانی ئێمه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان نه‌ك به‌ته‌نها له‌عێراق.
وەدات حسێن، ناسراو بە وەدات دهۆکی لە ڕۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١٦ لە دوای دیارنەمانی، تەرمەکەی لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان سێمێڵ ـ دهۆک دۆزرایەوە، کەسوکارەکەشی دەڵێن کوڕەکەیان کیشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و بەهۆی پیشەکەیەوە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.
NRT