میترۆ، الهام خالد
په‌یامنێرێكی كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ روداوه‌كان بكات ئه‌وا كه‌مترین به‌ربه‌ست و پێشێلكاری روبه‌روی ده‌بێته‌وه".
هاوكار مسته‌فا ماوه‌ی حه‌وت ساڵه وه‌ك په‌یامنێر له كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك كارده‌كات، له‌ماوه‌ی كاركردنیدا به‌ده‌یان راپۆرتی له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و خزمه‌تگوزاری له سه‌ر پارێزگای كه‌ركوك و ناوچه‌جیاجیاكانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و پارێزگایه كردووه.
ئه‌و له لێدوانێكیدا بۆ میترۆ وتی: من كاره‌كه‌ی خۆمم زۆر خۆش ده‌وێت چونكه ده‌بمه هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری و هه‌واڵه‌كان به خه‌ڵكی بگه‌یه‌نم، له سه‌ره‌تای هاتنی چه‌كدارانی داعش بۆ سنوری كه‌ركوك رۆماڵی زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی پێشمه‌رگه و داعشم كردووه و چه‌ندین جار له بواری كاره‌كه‌م روبه‌روی چه‌ندین مه‌ترسی بوه‌مه‌ته‌وه كه هه‌ڕه‌شه بووه بۆ سه‌ر ژیانم.
وتیشی" كاری رۆژنامه‌نوس له به‌ره‌كانی جه‌نگ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیاریه‌كانه بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام نابێت ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه زیان به هێزی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت".
هاوكار باس له سه‌خترین رۆژ ده‌كات كه له‌ماوه‌ی كاركردیندا تووشی بووه ئه‌و ده‌ڵێت" سه‌خترین رۆژ كه له كاره‌كه‌م توشی بوم، رۆژی 21/10/2016 بوو كاتێك داعش هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك، منیش وه‌كو په‌یامنێرێك سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی روداوه‌كه بوم له هه‌مان كاتیش‌دا هاوسه‌ره‌كه‌م له نه‌خۆشخانه‌بوو حاڵه‌تی منداڵبونی هه‌بوو و كچه‌كه‌مان هاته دونیاوه، به‌ڵام من به هۆی كاره‌كه‌مه‌وه نه‌متوانی له‌و كاته‌دا له‌گه‌ڵیان بم".
سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه‌ی له پارێزگای كه‌ركوك به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان ده‌كرێت هاوكار پێی وایه: جگه له دۆخه ئه‌منیه‌كه‌ی له روی ئازادی كاركردنه‌وه كه‌ركوك له چاو پارێزگاكانی دیكه تا راده‌یه‌ك باشتره، چونكه به‌راورد به شاره‌كانی دیكه كه‌مترین پێشێلكاری تێدا ئه‌نجامدراوه وه‌ك له راپۆرته‌كانی دوخی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا هاتووه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌دات كه" ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نوس مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ روداوه‌كان بكات ئه‌وا كه‌مترین به‌ربه‌ست و پێشێلكاری روبه‌روی ده‌بێته‌وه" جه‌ختیش ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه، زۆرجار رۆژنامه‌نوس ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن خۆی توشی پێشێلكاری و مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.