میترۆ پێشوازی لە نوێنەری حكومەتی هەرێم كرد



میترۆ، سلێمانی
ئەمڕۆ یەك شەممە سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان پێشوازی لە كاروان جەمال تاهیر نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا كرد و تیشك خرایە سەر رۆڵی نوێنەرایەتییەكان و پردی پەیوەندییەان لەگەڵ ئۆفیسەكانی میدیای هەرێم لەو وڵاتەدا.

سەرەتا دیدارەكە رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی گەرمی میوانەكەی كرد بۆ سەنتەری میترۆ، ئەوەی بە گرنگ زانی كە نوێنەرایەتییەكانی هەرێمی كوردستان لەو وڵاتان پەیوەندی باشیان لەگەڵ پەیامنێری كەناڵەكانی هەرێم هەبێت و بەردەوام زایانیاریان پێبدرێت هەروەها ئەو نوێنەرایەتیانە و رەوەندی چالاكی كوردستانی ببنە سەرچاوەی زانیاری بۆ میدیاكانی دەرەوە سەبارەت بە هەرێمی كوردستان و پرسە رەواكەی.

كاروان جەمال تاهیر سوپاسی میوانداری سەنتەری میترۆی كردو هیوای خواست بەردەوام چاودێرێكی چالاك بن لەسەر جێبەجێكردنی یاسای كاری رۆژنامەنوسی و مافی بەدەستهێنانی زانیاری.

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە بەریتانیا تیشكی خستە سەر گرنگی پەیوەندی نێوان نوێنەرایەتییەكان و ناوەندی گرنگەكانی ئەو وڵاتانە هەرەوەها پەیوەندی نوێنەرایەتی لەگەڵ رەوەندی كوردستانی.

لە تەوەری پەیوەندی نوێنەرایەتییەكان لەگەڵ پەیامنێرانی میدیاكانی كوردستان باسی لەوە كرد كە ئەوان پەیوەندییان زۆر باشە لەگەڵ میدیاكانی دەرەوەو میدیاكانی هەرێمی كوردستان و ئامادەن بۆ هەر رێوشوێنێك كە ئەو پەوەندییە توندوتۆڵ دەكات.


PM:03:46:20/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌