ئاماده‌كردنی میترۆ
ئه‌مڕۆ20 ئاب، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق به‌مه‌به‌ستی پا راستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان له كاتی روماڵی هه‌واڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ چه‌ند راسپارده‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌نوسان ده‌ركرد.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی سه‌ر به فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق كه وێنه‌یه‌كی بۆ سه‌نته‌ری میترۆ نێردراوه، داوا له رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن راسته‌وخۆ نه‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی پێكدادانه چه‌كداریه‌كان تێیدا به‌رده‌وامه وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رانی راگه‌یاندن له‌و ناوچانه‌ی كه روماڵه‌كه‌ی تێدا ده‌كه‌ن.
هه‌وه‌ها تیایدا هاتووه دوركه‌وتنه‌وه له روماڵی راسته‌وخۆ له‌و شوێنانه‌ی كه هێزه‌كان تێیدا كۆده‌بنه‌وه یاخود شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی هێزه‌كان.
دواشكراوه كه‌رسته‌كانی سه‌لامه‌تی پیشه‌یی له‌به‌ربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه نه‌رۆن بۆ روماڵی به‌ره‌كانی جه‌نگ.
هه‌روه‌ها سازدانی روماڵی راسته‌وخۆ یاخود ئاماده‌كردنی راپۆرتی رۆژنامه‌وانی له‌و شوێنانه‌ی كه هێزه‌كانمان بۆی دیاری كردون.
چه‌ند خاڵیَیكی تریش ئاماژه‌ی پێكراوه وه‌ك هاتووچۆ و جوڵانه‌وه‌ی هه‌موو كه‌لوپه‌لی رۆژنامه‌وانی و ئۆتۆمبێلی راسته‌وخۆكان ته‌نها به باجی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌بێتو ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رێگه پێدراون.
سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانی جه‌نگیش هاتووه له‌ساتی رزگاركردنیاندا ده‌توانن چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن ، وه ده‌توانن روماڵكردنی ئه‌و توانا مرۆییانه بكه‌ن كه‌هه‌یه بۆ ئازادكردنی ناوچه‌كان.
هه‌روه‌ها له‌كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتوه كه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌رێگه‌ی وته‌بێژی فه‌رمیه‌وه هه‌موو زانیاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه پێویسته ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باج و مۆڵه‌تی رێگه‌پێدان له ئه‌فسه‌ره رێگه‌پێدراوه‌كانه‌وه وه‌ربگرن.