سه‌ردانی‌ گروپی نەوژین بۆ میترۆ




میترۆ، سلێمانی‌ 
ئەم كۆمەڵە كچە گەرمیانییە وەك گروپێك لە كەلار رۆژنامەیەك بە ناوی (نەوژین) دەردەكەن، رۆژنامەكەیان و لاپەڕەكەیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ببینە لە ئەلفییەوە بۆ یاْ بابەت و هەواڵی ژنانەنەیە لە ناوچەكەیان.

ئەم گروپە بە هاوكاری (رادیۆی دەنگ) لە گەرمیان كار دەكات، ئەوەشی رادیۆی دەنگی نەبیستوە، ئەم رادیۆیە وەك چۆن مۆنتیكالۆ لە فەرەنسا مەشهورە، بۆ گەرمیانییەكانیش هەمام شوهرەتی هەیە. هیوادارین رۆژنامەی نەوژینیش هەمان شوهرەتی (لۆمۆند)ی، فەرەنسایی وەبگرێت. 

سەنتەری میترۆ پێشوازی‌ لێكردن، قسەیان لەسەر رۆژنامەكەو خەونی ئەم گەنجانە كرد، هیوادارین سەركەوتو بن و دیمەنی رۆژنامەگەری گەرمیان داگیر بكەن. 


AM:11:37:23/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌