میترۆ، سلێمانی
سەنتەری میترۆ بە هاوكاری چەند رێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی و چالاكوانی بواری مافەكانی ژنان بە ئامانجی رێگرتن بەو توندوتیژی و سوكایەتییەی هەندێك كەناڵی میدیا بەرهەمیدێنن یاداشتێكیان بۆ وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم نارد.
به‌یانی ئه‌مڕۆ له ئۆفیسی سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و رۆژنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی یاداشتێكیان له رێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه بۆ وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێم نارد.
یاداشته‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌نووسان ئاماده‌كرابوو رایانگه‌یاند" هه‌ندێك كه‌ناڵی میدیا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه كه نه‌ك له خزمه‌تی كۆمه‌ڵ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا نیه، به‌ڵكو بونه‌ته بڵندگۆیه‌ك بۆ په‌خش كردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ناو رای گشتی".
له یاداشته‌كه‌دا داواش ده‌كه‌ن كه، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێسته بكه‌ن و هه‌تا ئه‌و جۆره ره‌فتارانه نه‌بونه‌ته رێكارێكی خراپی كاری میدیایی و میدیاكانی كوردستان به‌ره‌و میدیای زه‌رد نه‌برێت.
ده‌قی یاداشته‌كه:
بۆ/ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری
/ داواكاری گشتی
به‌وپێَیه‌ی میدیا یه‌كێكه له پایه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پایه‌یه‌كی گرنگیشه بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵ، بۆیه میدیاكاران و كه‌ناڵه‌كانیش هه‌ر یه‌ك له‌لای خۆیه‌وه رۆڵی گه‌وره ده‌گێڕن له پێشخستنی وڵات و كۆمه‌ڵدا، بێگومان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كی میدیا‌و میدیاكارانیش به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست بێ كاریگه‌ریی نابێت و ره‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵگه‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌ڵام مایه‌ی داخه كه له كوردستاندا، ئه‌وه‌ی بایه‌خی پێ نه‌درێت له‌كاتی كاركردنی هه‌ر میدیاكارێكدا، ئه‌و ئیتیك و رێسایانه‌یه كه پێویسته له‌به‌رچاوبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانمان بچنه خزمه‌ت كۆمه‌ڵ و پێشخستنی كایه‌كانی ژیان. ئه‌گه‌رچی هه‌مومان له كاتی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان و میدیا ده‌نگی به‌رگریكردن و ناره‌زایی به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ناگه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ی كه له ئاستی هه‌ڵه‌و پێشێلكارییه‌كانی میدیاش به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و كۆمه‌ڵ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی بێده‌نگ بین به تایبه‌ت له سایه‌ی فه‌رامۆشكردنی یاسای كاری رۆژنامه‌وانی و نه‌بونی هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی هاوبه‌شی كاری راگه‌یاندن وه‌ك ئه‌وه‌ی له ته‌واوی جیهاندا له‌نێوان كه‌ناڵه‌كاندا هه‌یه بۆ رێزگرتن له ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانی.
له ماوه‌ی رابردودا، هه‌ندێك كه‌ناڵ میدیا چه‌ند به‌رنامه‌یه‌كیان هه‌یه كه نه‌ك له خزمه‌تی كۆمه‌ڵ و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستاندا نیه، به‌ڵكو بونه‌ته بڵندگۆیه‌ك بۆ په‌خش كردنی چه‌ند كێشه‌یه‌كی تایبه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ناو رای گشتی و ته‌نانه‌ت كێشه‌ی بۆ هه‌ندێ له‌و كه‌سانه دروستكردووه كه له‌ناو به‌رنامه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ست ناویان هاتووه، هه‌روه‌ك له هه‌ندێك به‌رنامه‌دا كه به‌رنامه‌ن بۆ گشتی، چه‌ندین وته‌و تانه‌و قسه‌ی نه‌شیاو و جنێوی تیادایه به‌ناوی هه‌واڵی مه‌گه‌زن و به‌رنامه‌ی ستاندارده‌وه‌و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه بۆ خه‌ڵك، كه له هیچ وڵاتێكدا ئه‌م جۆره قسه‌و به‌رنامانه رێگه پێدراونین كه ته‌له‌فزیۆنیش كه‌ناڵێكی گشتییه‌و وه‌ك لاپه‌ڕه یان هه‌ژمارێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
داواكارین له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ڵوێسته بكه‌ن و هه‌تا ئه‌و جۆره ره‌فتارانه نه‌بونه‌ته رێكارێكی خراپی كاری میدیایی و میدیاكانی كوردستان به‌ره‌و میدیای زه‌رد نه‌برێت، لێره‌شه‌وه ئه‌م كێشه‌یه روبه‌روی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و داواكاری گشتی ده‌كه‌ینه‌وه كه پێویسته چیدی رێگه نه‌ده‌ن كه‌ناڵه‌كان ببنه مایه‌ی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵ و دروست كردنی كێشه بۆ تاك و خێزانه‌كان.
-له‌تیف حسێن رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
- كه‌ژاڵ نوری چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- هۆزان مه‌حموود نووسه‌رو چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
-خانم ره‌حیم به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاسووده‌و چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- ده‌روون سه‌عیدی چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- گوڵستان سه‌عید چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- هانا مه‌حمود چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- شه‌هلا یار حوسێنی چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- سه‌بری به‌همه‌نی نووسه‌رو چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- هانا قادر چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- ئارام حه‌مه سه‌عید چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- شه‌هلا به‌كر چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- سۆزان شه‌هاب نوری چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- رێواس ئه‌حمه‌د چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- ژوان ئه‌حمه‌د نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس
- كاروان ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان
- سه‌رگوڵ قه‌ره‌داغی چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان و سه‌رۆكی رێكخراوی تۆری لیده‌ر
- ژینۆ محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
- نیشتمان ئه‌سعه‌د چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- كه‌ژان تاریق چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- ئه‌وین مه‌حمود چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- شه‌هێن عومه‌ر چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- سما ئه‌حمه‌د چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- نیگار تۆفیق چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- سورمه حه‌مید چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس
- عه‌بدول نه‌جم محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
- ئیسماعیل حه‌مه ئه‌مین نووسه‌رو رێنماییكاری ده‌روونی
- نه‌شوان ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس
- رزگار فایه‌ق رۆژنامه‌نووس
- بابان حه‌مه كۆمه‌ڵناس
- ره‌نج قه‌ره‌داغی چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
-هیوا حه‌مید سه‌رۆكی بۆردی رێكخراوه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
- كاوان ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نووس
-كرمانج بۆڵی رۆژنامه‌نووس
- جوان عه‌بدول چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
-جوان ره‌حیم چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- په‌روین حه‌سه‌ن چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- تارا حسێن چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
- شادان ئه‌وره‌حمان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
-ژاڵه عه‌بدولره‌حمان توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
- نه‌به‌ز ئه‌زوه‌ر ماسته‌ر له كۆمه‌ڵناسی
-عادل نووری ماسته‌ر له كۆمه‌ڵناسی
- كۆڕاڵ نووری نوسه‌رو رۆژنامه‌نووس
- چنار ره‌شید توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
-سروه جه‌مال رۆژنامه‌نووس
-لێزان به‌كر چالاكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
- رێكخراوی ئاسووده
- رێكخراوی تاكۆ
- تۆڕی لیده‌ر
- رێكخراوی پێگه‌ی تاك
-ئه‌ڤین ئه‌حمه‌د
- یاسین حسێن ماسته‌ر له راگه‌یاندن
-خونچه ته‌ها رۆژنامه‌نووس
-چۆپی عه‌لی توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
-ئاریان محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس
- دڵبه‌ند مسته‌فا رۆژنامه‌نووس، به‌رێوه‌به‌ری ته‌له‌فزیۆنی په‌روه‌رده‌یی
- شه‌ماڵ نامیق پارێزه‌ر
- عه‌بدولواحید دوكانی رۆژنامه‌نووس
- هاودێن محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووس