میترۆ پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ و خانه‌واده‌ی‌ ئه‌ژین قارد ده‌كات




میترۆ، سلێمانی‌ 
سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان به‌بۆنه‌ی‌ كۆچی‌ ناوه‌خته‌ی‌ خانمه‌ فۆتۆگرافه‌ری‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ ئه‌ین قادر پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ و خانه‌واده‌ی‌ كۆچ كردوو ده‌كات. 

ده‌قی‌ پرسه‌ نامه‌كه‌ 

پرسە نامە 
بۆ سەرنوسەرو هاوكارنمان كوردستانی نوێ
زۆر دڵگرانین بە بیستنی كۆچی ناوەختەی هاوكارمان فۆتۆگرافەری رۆژنامەكەتان ئەژین قادر .
ئەژین خان كچێكی چالاك و دیاری ناو چالاكییەكانی شاری سلێمانی بوو، هاوكاری سەنتەرەكەمان بووە بەردەوام لە چالاكییەكانمان بەشدار ئامادەیی هەبوو.
كۆچی دوای ئەم كچە رۆژنامەنوسە زۆر خەمباری كردین .
بەم بۆنەیەوە هاوخەمیمان بۆ ئێوەی بەڕێزو خانەوادەكەی دەنێرین


PM:01:01:20/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌