میترۆ، سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی روماڵكردنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی (شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی) به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی، له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتیه‌وه ڕێگری له تیمی كه‌ناڵه‌كانی په‌یام و NRT و KNN ده‌كرێت.
ئیحسان سابیر په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یام به میترۆی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك تیمی په‌یام چووین بۆ روماڵكردنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی (شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی) به‌ڵام له‌به‌رده‌گای ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پاسه‌وانه‌كان پێیان وتین فه‌رمانمان پێكراوه رێگه نه‌ده‌ین ئێوه بچنه ژوره‌وه.
هاوكات گۆران عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN بۆ میترۆ وتی: پاسه‌وانه‌كان پێیان ویتین بگه‌رێنه‌وه چونكه ناهێڵین بچنه روژه‌وه.
كارزان تاریق په‌یامنێری كه‌ناڵی NRT وتی" بانگێشتكرابووین بۆ روماڵكردنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی (ئه‌دهه‌م بارزانی) به‌ڵام رێگریان لێكردین و پێیان وتین كه له‌م ناوه مه‌وه‌ستن.
رێگری كردنی تیمه رۆژنامه‌وانیه‌كانی كه‌ناڵی په‌یام و KNN و NRT له‌كاتێكدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌گروپی چالاكیه‌كانی رۆژنامه‌نووسانی سلێمانی بانگێشتی سه‌رجه‌م ده‌زگاكان كراوه بۆ روماڵكردنی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی به‌پرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی.
ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگێشت نامه‌كه:
پەیامێک لە بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنی بینراو بیستراو
سبەی کاژێر 10
بەڕێزئەدهەم بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەیە لەسەر کەرنەڤاڵی ئەمڕۆی شاری سلێمانی سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لە 25 ئەیلولی ئەمساڵداو تێیدا سوپاسی خەڵکی سلێمانی دەکات و چەندین تەوەری دیکە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی سبەی دەیگرێتە خۆ
لە بارەگای ئەنجمەنی سەرکردایەتی پارێزگای سلێمانی