میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند سه‌نته‌ره‌كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تی رق و كینه‌یه‌ی به‌لاوه سه‌یره كه‌دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌دژی میدیاكار هیوا عوسمان ده‌ستپێێكردووه‌و ده‌ڵێت: "سوارچاكانی رق و كینه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه له‌سه‌ر ره‌وتی میانڕه‌و و دژ به‌گوتاری رق و كینه حسابن، به‌شدارییان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كردوه."
سه‌نته‌ری میترۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "خودی ریفراندۆم ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ی سیاسی له عیراق به‌هۆی شكستی نوخبه‌ی سیاسی به‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه نه‌یتوانیوه یه‌كڕیزیی گه‌ل له‌سه‌ر بنه‌مای دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ بپارێزێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه سه‌نته‌ره‌كه له‌نزیكه‌وه چاودێریی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته چه‌واشه‌كارو درۆیه‌ی راگه‌یاندنه‌كان كردوه كه له یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربونی هیوا عوسمان له پۆسته‌كه‌ی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق، له دژی كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌نته‌ری میترۆ ده‌ڵێت: "رون و ئاشكرایه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌نده‌ڵه‌كان رابه‌رایه‌تیان كردوه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی هاوكارمان پلانی خۆی پێشكه‌ش كردوه بۆ چاكسازی له تۆڕی راگه‌یاندنی عیراق له بواره‌كانی پیشه‌یی و ئیداری و رزگاركردنی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه له ده‌ستی گه‌نده‌ڵكاران كه به‌رۆكی تۆڕه‌كه و هه‌ندێك له كارمه‌نده‌كانی گرتوه".
سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاندووه: "هاوكارمان هیوا عوسمان به پیشه‌گه‌ری و بوێری له ده‌ربڕینی رای میانڕه‌و ناسراوه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستی له دامه‌زراندنی چه‌ندین ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی میدیایی هه‌بووه كه سه‌دان میدیاكاری سه‌ركه‌وتوی لێ په‌روه‌رده بووه و ئێستاش رۆڵ له ئیداره‌ی زۆرێك له میدیاكانی عیراق و كوردستان ده‌بینن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "به‌كارهێنانی ده‌زگا هاوچه‌رخ و ئاساییه‌كانی راگه‌یاندن بۆ هاندانی توندتیژی و بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و كینه، كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی خراپتر ده‌كات، بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری پشتیوانیش له به‌هاكانی لێبورده‌یی و بنبڕكردنی توندوتیژی ئه‌ركی سه‌ره‌كیی رۆشنبیران و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه كه كاری بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه وێڕای كاركردن بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه مرۆییه هاوبه‌شه‌كان له له قبوڵكردنی یه‌كتر و بنیادنانی رای گشتی بۆ پته‌وكردنی لێبورده‌یی و ره‌تكردنه‌وه‌ی گوتاری رق و كینه به‌تایبه‌ت له‌م قۆناغه چاره‌نوسسازه‌ی مێژوماندا".
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌نته‌ری میترۆ تێبینیی ئه‌وه‌ی كردوه هه‌ڵمه‌تێكی رق و كینه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دژبه هاوكارمان هیوا عوسمان، میدیاكاری ناسراو به‌رپابووه و كۆمێنت و قسه‌ی ناشرین به‌رامبه‌ری كراوه كه ئه‌مه كه‌مترین ئاستی سنوری به‌های ئه‌خلاقیی تێپه‌ڕاندووه."
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا سه‌نته‌ره‌كه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان ده‌ڵێت: "سه‌نته‌ری میترۆ پشتیوانیی خۆی بۆ هیوا عوسمان دوپاتكردووه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌ڵمه‌تی رق و كینه‌یه‌ش ره‌تده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ده‌مارگیره‌كان له‌دژی ده‌كرێت، داواش له‌هه‌موو لایه‌ك ده‌كات كلتورێك پێشكه‌ش بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ شارستانیی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقیی فره‌ره‌نگ یه‌ك بگرێته‌وه، نه‌ك دیارده‌ی توندوتیژی و ده‌مارگیری و ره‌تكردنه‌وه‌ی یه‌كتر و چاندنی ژه‌هری رقی كوشنده، پێشمانوایه كه ئه‌و رێبازه بیروبۆچونی زۆربه‌ی رۆشنبیری و میدیاكار و چالاكوانانی مه‌ده‌نیی عیراقه."