سلێمانی، 21ی نیسانی 2014: سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان، له یادی سه‌دو شازده ساڵه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا پیرۆزبایی گه‌رم له رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌زگا به‌رپرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوی جدییان نه‌ناوه بۆ سه‌روه‌ری یاسا. دیارده‌ی ده‌ربازبوون له سزا باڵی به‌سه‌ر ژینگه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریدا كێشاوه.
ئه‌مرۆ به‌ڕێزه‌وه له‌به‌رده‌م كاروانی شه‌هیدانی رۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، ده‌وه‌ستین و سه‌ر رێز‌و نه‌وازش داده‌نوێنین بۆ ئه‌وانه‌ی له پێناوی راگه‌یاندنی راستیدا، گیانیان له‌ده‌ستدا. ده‌پرسین كێ سۆرانی مامه حه‌مه‌ی تیرۆر كرد؟. كوا بكوژانی سه‌رده‌شت عوسمان؟. بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كێ (ئامه‌د)ی كوڕی رۆژنامه‌نوس كاوه گه‌رمیانی بێ باوك كرا؟. وه‌لاَمی ئه‌م پرسیارانه‌ش تا هه‌نوكه به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه. بكوژانی رۆژنامه‌نوس یان دیار نین، یان دیارن و ده‌ستی یاسا نایانگاتێ.
سبه‌ینێ یادی 116 ساڵه‌ی ده‌رچوونی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی ده‌كه‌ینه‌وه، سه‌نته‌ره‌كه‌مان سه‌رنجی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و په‌رله‌مانی كوردستان، به‌لای ئه‌و ژینگه‌دا راده‌كێشێت كه رۆژنامه‌نوسان كاری تێدا ده‌كه‌ن. ژینگه‌یه‌ك كه توندوتیژی و رێگرییه‌كانی رۆژانه‌ی به‌رده‌م كاره‌كان، پێنه‌دانی زانیاری‌و جیاوازیكردن له پێدانی زانیاری، ده‌ربازبوون له سزا له تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان، گرنگترین ناونیشانه‌كانییه‌تی.
یاساكانی كاری رۆژنامه‌نوسی‌و پێدانی زانیاری، له‌مپه‌ری زۆری له‌به‌رده‌مدایه زانیارییه ره‌سمیی و گرنگه‌كان روناكی ناگاتێ. پیشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، له لایه‌ن هێزی ئه‌منی و عه‌سكه‌ری به به‌رگی ره‌سمییه‌وه، یان هێزی بێ كۆنترۆڵی حزبه‌كان به‌به‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه، ئه‌نجام ده‌درێن.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له كه‌یسی توندوتیژی و روداوی كوشتن، یان ئه‌نجامیان نابێت، یاخود ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه قایلكه‌رو مونسیف نین بۆ قوربانییه‌كان. ژینگه‌یه‌ك كه له راپۆرتی پێشوماندا ناومان نا بوو " تاوانه‌كان به بێ سزا"، تێده‌په‌ڕن.
له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا سه‌نته‌ری میترۆ (60) كه‌یسی بۆ رۆژنامه‌نوسان‌و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی كردۆته‌وه، له‌ناو ئه‌م كه‌یسانه‌دا ، (72) پێشێلكاری تۆمار كراون. لێدان‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و كامێرا شكاندن، رێگری‌و پێنه‌دانی زانیاری، ده‌سبه‌سه‌ركردن و هه‌ڕه‌شه‌ی تێدایه. سه‌رباری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ته‌شویش له‌سه‌ر كه‌ناڵی ئۆپۆزسیۆن‌و هاككردنی وێب سایته ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆكان.
پێشێلكاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه بوون:
لیدان: 22
زوتكركردنی كه‌له‌په‌لی رۆژنامه‌وانی: 12
رێگری له روماڵكردن : 12
ده‌سبه‌سه‌ركردن: 9
هه‌ڕه‌شه‌كردن: 6
شكاندنی كامێرا : 5
هه‌وڵی ته‌شویش له‌سه‌ر كه‌ناڵ و هاكردنی پێگه‌كان: 6
ده‌ربازبونی كارمه‌ندانی یاساشكێن له‌ناو هێزه ئه‌منییه‌كان، پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌و پاسه‌وانی كۆمپانیاكان كۆتایی نه‌هاتووه. به‌رده‌وام بونیشی متمانه‌ی هاوڵاتیان به سه‌ره‌وه‌ریی یاسا لاواز ده‌كات و شكۆی یاساكانی په‌رله‌مانی كوردستانیش، ده‌شكێنێت.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی رۆژنامه‌نوسان رایده‌گه‌ینێت، هه‌رێمی كوردستان ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ ده‌ربازبوون له سزا، تاوانه‌كانی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نوسان به بێ سزا تێده‌په‌ڕن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌زمونی حوكڕانی كوردستانی خستۆته به‌رده‌م پرسیاری ده‌یان رێكخراوی به‌ناوبانگی جیهانی‌و ناوخۆیی.
میترۆ له‌م رۆژه‌دا داواده‌كات، " توندوتیژی‌و هه‌ڕه‌شه‌و به‌ربه‌ست دانان به‌رامبه‌ر به كاری رۆژنامه‌نوسی كۆتایی پێبێت. تۆمه‌تبارانی كه‌یسیه‌كانی كوشتن‌و هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نوسان وه‌ك تاوان ته‌ماشا بكرێت وبه‌بێ سزا تێنه‌په‌ڕێن."
میترۆ ئه‌مساڵ، وه‌ك هاوبه‌شێك به‌شداره له پرۆژه‌ی كۆتایی هێنان به دیارده‌ی (ده‌ربازبون له سزا)، كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری (UNESCO) رایگه‌یاندوه. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی (METRO) به هاوكاری رێكخراوی پاڵپشتی میدیای نێوده‌وڵه‌تی(IMS)، جێبه‌جێی ده‌كات. داوای هاوكاری هه‌موتان ده‌كه‌ین.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر( رازاو شه‌ریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، ره‌حمان غه‌ریب) دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه. تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. سلاَنی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی سالاَنه‌ی له‌سر ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌نوسی له هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه.
بۆ په‌یوه‌ندیكردن:
به‌شی تۆماركردن : 07708079999
پێگه‌ی ره‌سمی سه‌نته‌ری میترۆ: www.metroo.org