میترۆ
ره‌نا عه‌بدولكه‌ریم یه‌كێك نییه له‌بینه‌رانی كه‌ناڵی ئاسمانی فورات، كه‌چی ئێستا هه‌موو ئێواره‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ماوه‌یه‌ك له‌كاتی خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ سه‌یریكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌و كه‌ناڵه.
تا ماوه‌یه‌كی نزیكیش ره‌نا پێیوابوو ئه‌وه‌ی كه‌ناڵی فورات پێشكه‌شی ده‌كات له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه‌ی‌و ئه‌و به‌رنامانه‌ی ئاره‌زووی بینینیان ده‌كات ناگونجێت، چونكه كه‌ناڵه‌كه به‌ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی ئایینی ناسراوه به‌وپێیه‌ی سه‌ر به‌كوتله‌یه‌كی سیاسی شیعه‌ی دیاری نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه كه ئه‌ویش ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیه، هاوكات ره‌نا خۆی به‌كه‌سێكی ناپابه‌ند له‌ڕووی ئایینه‌وه پۆلێن ده‌كات‌و حه‌زی له‌سه‌یركردنی كه‌ناڵێك نییه ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی دیاریكراوی هه‌بێت، چونكه له‌بنچینه‌دا نه‌بایه‌خ به‌كاروباری سیاسی‌و نه به‌هیچ حزب‌و كوتله‌یه‌كیش نادات.
ره‌نا ده‌ڵێت "به‌ڕێكه‌وت یه‌كێك له‌ئه‌ڵقه‌كانی به‌رنامه‌كه‌م كه‌وته به‌ر دڵ دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند دیمه‌نێكیم بینی كه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌هاوڕێیانم له‌فه‌یسبووك بڵاوكرابووه‌وه".
ره‌نا به "نیقاش"ی وت "سروشتی به‌رنامه‌كه‌و چۆنێتی خستنه‌ڕووی بابه‌ته‌كان‌و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ی نزیكن له‌ژیانی رۆژانه‌مان به‌تایبه‌تی ژیانی ئێمه‌ی گه‌نجان، وایلێكردم بچمه سه‌ر په‌یجی به‌رنامه‌كه له‌سه‌ر یوتیوب بۆ سه‌یركردنی ئه‌ڵقه‌كانی به‌رله‌وه‌ی ببمه بینه‌ری له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن".
به‌رنامه‌كه پیاوێكی ئایینی پێشكه‌شی ناكات له‌حه‌وزه‌ی عیلمی ده‌رچووبێت‌و عه‌مامه‌و عه‌بای ئیسلامی بپۆشێت یاخود ژنێك پێشكه‌شی ناكات حیجابی پۆشیبێت‌و ماكیاجی زۆری نه‌كردبێت، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كه باسی حوكمی شه‌رعی یاخود ته‌فسیری ده‌قه یایینیه‌كان ناكات.
ئه‌و به‌رنامه‌یه كه ناوی (ژیانت رێكبخه)یه حازم دوس راوێژكاری گه‌شه‌پێدانی مرۆیی پێشكه‌شی ده‌كات كه بڕوانامه‌یه‌كی باڵای له‌یه‌كێك له‌زانكۆكانی ئه‌مریكا له‌كالیفۆرنیا به‌ده‌ستهێناوه.
دوس كه به‌قاتێكی كه‌شخه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت هه‌رچه‌نده بۆینباخیش نابه‌ستێت كه ره‌نگه له‌به‌ر هۆكاری ئایینی بێت، بابه‌تی ئه‌وتۆ هه‌ڵده‌بژێرێت كه له‌كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌بوێرانه وه‌سف ده‌كرێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی تێڕوانینێكی ئایینی له‌ئه‌ڵقه‌كاندا بخاته‌ڕوو یان به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئایه‌تێكی قورئان یاخود فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ریش به‌نموونه بهێنێته‌وه.
به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه پێشكه‌شكاره‌كه هه‌ندێك جار دژی هه‌ندێك بۆچوون ده‌وه‌ستێته‌وه كه باوه‌ڕ وایه ئایینی ئیسلامیان له‌پشته‌وه بێت بۆ نموونه وه‌ك هاوسه‌رگیری كچانی منداڵ كه یه‌كێك له‌به‌رنامه‌كانی بۆ روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه نه‌رێنیه‌كانی ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیریه ته‌رخان كرد كه هه‌ندێك لایه‌نی خاوه‌ن بۆچوونی ئایینی هه‌وڵی به‌یاساكردنی ده‌ده‌ن.
خۆشه‌ویستی له‌زانكۆكان، هه‌رزه‌كاری دره‌نگوه‌خت، شكستی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری‌و چه‌ندین بابه‌تی دیكه هه‌موویان له‌به‌رنامه‌كه‌دا ده‌خرێنه‌ڕوو كه بووه‌ته به‌رنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی پێنج ده‌قیقه‌یی له‌بری 15 ده‌قیقه‌ی هه‌فتانه ئه‌ویش دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی بینه‌رانی.
هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌په‌یجه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌تی له‌نێو ئه‌و گه‌نجانه‌ی ئه‌ڵقه‌و گرته‌كانی له‌په‌یجه‌كانیان شێر ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه‌ی داوه شێوازی خستنه‌ڕوویه‌تی كه له‌شێوازه ته‌قلیدیه‌كان دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردووه پشت به‌شێوازی ته‌كنیكی هاوچه‌رخ ببه‌ستێت وه‌ك ئینفۆگرافیك‌و بابه‌تی دیكه.
به‌رنامه‌یه‌كی دیكه كه كه‌ناڵه‌كه پێشكه‌شی ده‌كات به‌رنامه‌ی (360 پله)یه كه باسی لایه‌نه ئه‌رێنی‌و نه‌رێنییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و چۆنێتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كردنیان ده‌كات ئه‌وه جگه له‌خستنه‌ڕووی رای گه‌نجان سه‌باره‌ت به‌و رووداوانه‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نیشتمانی‌و هه‌رێمایه‌تی رووده‌ده‌ن.
ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش كاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی هه‌بوو له‌نێو بینه‌رانیدا به‌تایبه‌تی له‌نێو گه‌نجاندا به‌وپێیه‌ی به‌گۆڕانكارییه‌ك داده‌نرێت بۆ كرانه‌وه به‌ڕووی توێژی گه‌نجاندا به‌تایبه‌تی له‌و توێژانه‌ی له‌بیروڕادا جیاوازن له‌گه‌ڵ ئه‌و تێڕوانینه‌ی كه‌ناڵه‌كه هه‌یه‌تی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و ره‌خنانه بێبه‌ش نه‌بووه كه ده‌ڵێن پاڵنه‌ری سیاسی هه‌ڵبژاردن‌و ئایینی جۆشده‌ر له‌پشت ئه‌و جۆره به‌رنامانه‌وه‌ن.
ره‌خنه‌گران پێیانوایه ئه‌نجومه‌نی باڵا كه پیاوی ئایینی عه‌ممار حه‌كیم سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ده‌یه‌وێت زۆرترین ژماره‌ی گه‌نجان رابكێشێت بۆ زیادكردنی ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆی له‌نێویاندا به‌تایبه‌تی كه ئه‌نجومه‌نی باڵا چاوه‌ڕوانی ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی هه‌ڵبژاردن ده‌كات له‌هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی خۆجێی‌و نیشتمانی داهاتوودا له‌عێراق.
هه‌ندێك كه‌سی دیكه‌ش باوه‌ڕیان وایه حه‌كیم كه له‌دوا وتاریدا داوای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بیری بێباوه‌ڕی كرد‌و هۆشداریدا له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا به هاندانی ده‌ره‌كی، ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ئه‌م به‌رنامانه‌و بابه‌تی تره‌وه گه‌نجان له‌ئایین نزیك بكاته‌وه ئه‌ویش له‌ڕێی خستنه‌ڕووی وێنه‌یه‌كی میانڕه‌وی ئیسلام كه ئه‌وه‌ش ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆیشی له‌نێویاندا مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵی فورات رایه‌كی جیاوازیان هه‌یه‌و دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی ده‌كه‌ن ئامانجی ده‌ستكه‌وتی سیاسی یان ئایینی نییه، ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و ئامانجه‌ش به‌دی دێنێت.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عدون هامش به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی به‌رنامه‌كان له‌كه‌ناڵه‌كه به "نیقاش"ی وت "كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌ڕێی پێداچوونه‌وه به‌به‌رنامه‌كانیدا بۆی ده‌ركه‌وت كه پێویسته هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رنامه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌بێت، بۆیه بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ پێشكه‌ش بكات‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه كه به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی‌و هی دیكه بن".
هه‌روه‌ها وتی "ئه‌م به‌رنامانه بۆ ئه‌وه‌ن هاوسه‌نگی له‌نێوان به‌رنامه سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا به‌دی بهێنن، چونكه به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی مرۆیین بۆ جه‌ختكردنه‌وه له‌گه‌نجان‌و پشتیوانیكردنی ئه‌و توێژه، به‌ڕێز حه‌كیمیش دوور له‌مه‌سه‌له‌ی ئایینی‌و هه‌ڵبژاردن هه‌میشه جه‌ختی له‌توێژی گه‌نجان كردووه‌ته‌وه".
هامش روونیكرده‌وه "كه‌ناڵی فورات كه‌ناڵێكی موله‌تزیمه نه‌ك كه‌ناڵێكی ئایینی" ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه چه‌مكی هه‌ڵه هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ئایین‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی كه‌ناڵه‌كه هه‌وڵی روونكردنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن.
زۆر به‌رنامه‌ی دیكه‌ش كه له‌گه‌ڵ بیری گه‌نجاندا گونجاون له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه عێراقیه‌كانه‌وه ده‌ست به‌پێشكه‌شكردنیان كراوه به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌ناڵانه‌ی به‌بۆچوونی ئایینیان ناسراون، ئه‌مه‌ش به‌ره‌وپێشچوونێكه نه‌ك ته‌نیا له‌سروشتی بابه‌ته پێشكه‌شكراوه‌كاندا، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت له‌راگه‌یاندنی عێراقیشدا كه تا ئێستا له‌زۆر جومگه‌یدا وابه‌سته‌ی شێوازه ته‌قلیدیه‌كانه.
نقاش، ئیبراهیم ساڵح