میترۆ، سلێمانی
ژمارەیەک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس ئاماژە بۆ گرفتەکانی بەردەمیان دەکەن و ئەندامێکی لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان-یش دەڵێت: کۆمەڵگا تێڕوانی هەڵەی کارکردنی ژنان هەیە و که‌ناڵه‌کان-یش زیاتر پیاوانه‌ن و هه‌میشه لێهاتویی ژنان به که‌متر ده‌بیننن له چاو پیاواندا.
ئەگەر چی لەم ساڵانەی دواییدا ژمارەیەکی باش لە ژنان-ی هەرێمی کوردستان لە بواری میدیاییدا کاردەکەن، بەڵام ڕووبەڕوو جەنیدن ئاستەنگ و گرفت-یش دەبنەوە.
ڕه‌نگین سه‌لام، ماوه‌ی ١٤ ساڵه له میدیای بینراو و بیستراو و نوسراودا کارده‌کات، له باره‌ی گرفته‌کانی به‌رده‌م ژنانی ڕۆژنامه‌نووس به ڕۆژنیوزی وت:"بواری ڕۆژنامه‌نووسی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا بۆ ژنان تاڕاده‌یه‌ک تازه‌یه، هه‌رکات ژنێکیش بیه‌وێت ببێته ڕۆژنامه‌نووس تووشی چه‌ندین ڕێگریی و قسه و قسه‌ڵۆک ده‌بێته‌وه و ده‌کرێته باس و خواسی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک هه‌رپیشه‌یه‌کی تر، به‌ڵام پێویسته گوێیان پێنه‌درێت".
ڕه‌نگین، دڵخۆشبوو به‌وه‌ی خێزانەکەی ئەو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پاڵپشتی بوون، ئه‌گه‌رچی له کاتی ئه‌رکه‌کانیدا کێشه‌ی بۆ دروست بووه، به‌ڵام توانیویه‌تی سه‌رکه‌وتوبێت و بگاته ئه‌م ئاسته.
ڕه‌نگین، پێشیوایە، کە چوونە پێشەوەی ژنان نابێت تەنیا بۆ دەرکەوتن بێت، بەڵکو پێویستە ژنان توانایان هه‌بێت و به ئیراده‌ی خۆیان گوزارشت له پیشه‌که‌ی خۆیان بکه‌ن.
ژاڵه محه‌مه‌د، ماوەی هەشت ساڵە وه‌ک په‌یامنێرێک به شێوه‌یه‌کی مه‌یدانیی کار ده‌کات، لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنیوز-دا ئاماژەی بۆ کێشەکانی بەردەم ژنی ڕۆژنامەنووس کرد لە هەرێمی کوردستان و وتی:"نه‌ریتی پیاوسالاریی و بیری دواکه‌وتووی خێزان و نا هۆشیاریی کۆمه‌ڵگا به‌رامبه‌ر به ژنان، کێشه بۆ ژنانی ڕۆژنامه‌نووس دروست ده‌که‌ن".
ژاڵە، وتیشی:"زۆر کات پیاوانن ده‌بنه گرفت بۆ ژنان، چونکه زۆربه‌ی به‌رپرسی که‌ناڵه‌کان و ئه‌وانه‌ی بڕیاربه‌ده‌ستن پیاون".
ژاڵه، پێیوایە، کە کاری میدیایی بۆ هەردوو ڕەگەز لە هەریمی کوردستان-دا سەختە، بەڵام وەک ئەو وتی: کارەکە بۆ ژنان سەختترە، ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی توانا‌و لێهاتویین و وه‌ک پیاوان له مه‌یدانی کاردا ده‌توانن سه‌رکه‌وتووبن، به‌ڵام دوجار تووشی کێشه و ڕێگری‌کردن ناوزڕاندن ده‌بنه‌وه.
لەگەڵ هەموو تەنگوچەڵەمەکاندا، ئەو ژنە ڕۆژنامەنووسە، ترسی لە کارەکەی نییە و وتیشی:"پێویسته ژنان به ئیراده‌وه بێنه پێشه‌وه له هه‌ر بوارێک ده‌یانه‌وێت تواناکانیان دەربخەن، بێجگه له‌وه ژنان باشتر ده‌توانن به‌سه‌ر کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان زاڵببن و ئه‌رکی سه‌رشانیان به‌جێبگه‌یه‌نن".
هەروەها، هانا شوان، ئه‌ندامی لقی سلێمانی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، که له نزیکه‌وه ئاگاداری دۆخی میدیاکارانی ژنه، باسی له گرفتێکی دیکەی ژنانی ڕۆژنامه‌نووس کرد و به ڕۆژنیوزی وت:"دوای دروستبونی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له ژنانی ڕۆژنامه‌نوس بێکار ماونه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆرێک له ناوه‌نده میدیاییه‌کان داخراون و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه سه‌ر به‌حزبه‌کانن".
وتیشی: به‌هۆی تێڕوانینی هه‌ڵه‌ی کۆمه‌ڵگاشه‌وه که‌متر ڕێگه بە ژنانی ڕۆژنامەنووس دەدرێت له شوێنی حزبیی کاربکه‌ن، هه‌رچی ئه‌و ژنانه‌ش له بواری ڕۆژنامه‌نوسیدا کارده‌که‌ن مووچه‌که‌یان به‌شی پێویستییه‌کانیان ناکات.
هانا، به‌ده‌ر له قه‌یرانی دارایی، بڕیاردان و ئیداره‌دانی ده‌زگا میدیاییه‌کانی له لایه‌ن پیاوانه‌وه وه‌ک هۆکارێکی تر بینی ئاستەنگکردنی چونەپێشەوەی ژنانی ڕۆژنامه‌نووس و وتی: ئه‌و باگراونده سیاسییه پیاوانه‌یه‌ی باڵی به‌سه‌ر به ڕێوه‌بردن و بڕیاردانی ناو که‌ناڵه‌کاندا کێشاوه وایکردوه ژنان نه‌توانن وه‌ک پێویست خه‌ونه‌کانیان بێننه دی له بواری ڕۆژنامه‌نووسیدا و که‌ناڵه‌کان زیاتر پیاوانه‌ن و هه‌میشه لێهاتوویی ژنان به که‌متر ده‌بیننن له چاو پیاواندا.
هانا، وتیشی: گرفته‌کان بۆ ژنانی ڕۆژنامه‌نووس جۆراو جۆرن هه‌ندێکات کارپێکردنی زیاتر یان ئیستغلالکردن هه‌بووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ئه‌وه که‌متر بووه‌ته‌وه، پێویستیشه چیتر ژنانی خاوه‌ن توانا بێنه پێشه‌وه و گوێ به هیچ گرفتێک نه‌ده‌ن.
جێگای ئاماژه‌یه به پێی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٥ یەک لەسەر چواری ڕۆژنامەنووسان ژنن، بەڵام ئارای تازە لەبەردەستدا نییە.
رۆژنیوز