دەنگی ئەمەریکا پەیامنێری لە سلێمانی موسڵ دەوێت




میترۆ، سلێمانی‌ 
بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا پـێویستی بە پەیامنێر هەیە لە هەریەک لە شاری سلێمانی و شاری موسڵ.

پەیامنێرەکان دەبێت توانایەکی پـرۆفیشناڵانەیان هەبێت لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان و ئامادەکردنی ڕاپـۆرتی دەنگی و ڕاپـۆرتی ڤیدیۆیی و هەروەها لە ئەنجامدانی چاوپێـکەوتن و تووێژ و ئامادەبوون لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیـیەکان و نووسینەوەی ڕاپۆرت و هەواڵ و گرتنی وێنە بۆ ماڵپەڕ.

دەبێت ئەو پەیامنێرە بەپـێی یاسا و ڕێنمایـیەکانی دەنگی ئەمەریکا کاربکات، لەوانە بێ لایەنی لە کارەکان و گەیاندنی هەواڵی دوروست. ئەگەر خۆت بۆ ئەم کارە بە گونجاو دەبینیت تکایە سی‌ڤیـیەکەت بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە ڕەوانە بکە و لە شوێنی بابەتی ئیمەیڵەکە بنووسە "پەیامنێر بۆ سلێمانی" یان "پەیامنێر بۆ موسڵ".


kurdish@voanews.com


PM:03:29:03/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 220 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌