میترۆ
رۆژنامه‌نووسێكی ئێرانی دوو بیره‌وه‌ری سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی گێڕایه‌وه.
داود پورسحه‌ت رۆژنامه‌نووس و شاره‌زای كاروباری عیراق له ئاژانسی "ئێرنا" له نووسینێكدا باسی بیروه‌رییه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لالی كردووه كه تێیدا په‌یوه‌ندی زۆر باشی سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراقه له‌گه‌ڵ میدیاكاران باس كردووه.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسینی داود پور سحه‌ت رۆژنامه‌نووسی ئێرانییه:
جه‌لال تاڵه‌بانی به‌شی زۆری ته‌مه‌نی له رێگای خه‌باتی چه‌كداری و سیاسی دژ به سه‌دامی دیكتاتۆر له باكوری عیراق به‌سه‌ر برد و پاش رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیش به هۆی سیاسه‌تی میانڕه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراقه‌وه قبووڵكراو بوو، وه‌ك یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته له قۆناغی نوێی سیاسی عیراق هه‌ڵبژێردرا.
تاڵه‌بانی یه‌ك له‌و كه‌سانه بوو كه له ته‌مه‌نی سیاسی خۆیدا به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له گه‌ڵ گرووپه نه‌یاره‌كانی سه‌دام به تایبه‌ت شیعه‌كانی عیراق هه‌بوو، هه‌ر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له پاش 2003 به‌رده‌وام بوو و پێكهێنانی حكومه‌تی عیراقی لێكه‌وته‌وه.
په‌یوه‌ندییه‌كانی تاڵه‌بانی و گرووپه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی عیراق به مه‌به‌ستی هاوئاهه‌نگی زیاتر له خه‌باتی دژ به دیكتاتۆریه‌تی سه‌دام، لێكزیكبوونه‌وه‌ی زیاتریشی له گه‌ڵ ئێران به دواوه بوو.
یه‌ك له‌و دێڕانه‌ی كه تاڵه‌بانی به‌رده‌وام له چاوپێكه‌وتنه‌كانی خۆی له گه‌ڵ گرووپه عیراقییه‌كان به كاری ده‌هێنا "خه‌نادق و فه‌نادق " بوو كه مه‌به‌ست له‌م ده‌سته‌واژه‌یه زیاتر بۆ خه‌باتی دژ به سه‌دامی عیراقییه‌كان وه‌ك دوژمنی هاوبه‌شی ئه‌وان به كورد و عه‌ره‌به‌وه له خه‌نده‌قه‌كان و سه‌نگه‌ره جیاوازه‌كان و دانوستانی هه‌ندێك له‌م بواره‌دا له هوتێله‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه به چه‌شنێك هه‌وڵی ده‌دا دانوستانی هه‌ندێك له‌و گرووپانه له گه‌ڵ سه‌دام پشتڕاست بكاته‌وه.
مام جه‌لال ده‌رچووی كۆلێژی ماف و ئاشنایه‌تییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كاروباری یاسایی و په‌یوه‌ندی سیاسیی له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عیراق هه‌بووه، په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك و زۆر باشیشی له گه‌ڵ میدیاكان و په‌یامنێراندا هه‌بووه.
تاڵه‌بانی له میانه‌ی یه‌كێك له سه‌ردانه‌كانی خۆی بۆ ئێران له ساڵی 2003 و پێش هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عیراق كاتی گه‌یشتنی بۆ تاران له وتووێژی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ئاژانسی ئێرنا رایگه‌یاند كه په‌یامی ئه‌مریكییه‌كانی بۆ ئێران پێیه.
ناوبراو پاش چه‌ندین رۆژ مانه‌وه له تاران و وتووێژی له گه‌ڵ گه‌روه به‌رپرسانی سیاسی و وتووێژی رۆژنامه‌وانی له ڕێگای فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئابادی تارانه‌وه گه‌ڕایه‌وه كرماشان.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه‌ی تاڵه‌بانی له‌و كاته‌دا گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌مریكییه‌كان بۆ ئێران بوو، پێش به‌جێهێشتنی فڕۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد و له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره كه ئێوه له ده‌سپێكی سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ ئێران راتانگه‌یاند كه "په‌یامی ئه‌مریكییه‌كانم بۆ ئێران پێیه"، ئێستا كه سه‌ردانه‌كه‌تان بۆ ئێران كۆتایی هاتووه، وه‌ڵامی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئه‌مریكا چی بووه؟ وتی: "به‌رپرسانی ئێرانی رایانگه‌یاند كه به ئه‌مریكا بڵێ شه‌ڕ له سه‌ر ئێمه لاببات، ئێمه ئیشمان به‌و وڵاته نییه".
به‌ده‌ر له‌مه‌ش په‌یوه‌ندی زۆر باشی میدیایی تاڵه‌بانی له گه‌ڵ په‌یامنێران بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه ناوبراو له یه‌كێكی دیكه له سه‌ردانه‌كانی خۆی بۆ ئێران و پاش گه‌یشتنی له رێگای قه‌سری شیرینه‌وه له وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێری ئێرنا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌دامی راگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵه‌ش كاردانه‌وه‌ی زۆری میدیایی به دوای خۆیدا هێنا.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌رۆك كۆماری پێشووی عیراق و سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا و له وڵاتی ئه‌ڵمانیا كۆچی دوایی كرد.
كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، ته‌رمی سه‌رۆك مام جه‌لال له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشته‌وه شاری سلێمانی و دوای رێوڕه‌سمه‌كان و دانانی تاجه گوڵینه له‌سه‌ری، ته‌رمی مام جه‌لال به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره به‌رێكرا و دواتر له ده‌باشان به‌خاك سپێردرا.
له 6ی نیسانی 2005، مام جه‌لال بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی عیراق له دوای رووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن و یه‌كه‌م سه‌رۆك كۆماری كوردیشه له مێژووی عیراقدا.
وێستگه نیوز -