وه‌ڤدێكی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ سه‌ردانی‌ مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدینی‌ كرد
AM:11:55:08/10/2017


میترۆ، سلێمانی‌
بەر لە دەستپێشخەرییەكەی بۆ نزیكردنەوەی پارتی و گۆڕان سەردانمان كرد، ئەمە یەكەمین جارە لە نزیكەوە ئەم سەركردەیە ببینین، باسمان لە میترۆ كرد لە دامزراندنییەوە تا دوا راپۆرتی.

ئەو سەرەتا باسی لەم كەشە غەمگینەی كوردستان كرد كە بە هۆی ماڵئاوایی سەرۆك تاڵەبانی روی تێكردوین، گەلێك لەسەر سیفاتی سەرۆكی كۆچكردو وەستاو كە سەرجەمیان جێگەی رێزن بۆ خۆی و میلەتەكەی.

ئینجا دەستخۆشی لێكردین و پشتیوانی لە ئامانجەكانمان بۆ فرانكردنی ئازادی رۆژنامەنوسی، دەربڕی.

ئەمینداری یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان سەلاحەدین بەهائەدین لە ماوەی رابردودا گەلێك هەڵویست و بڕیاری وەرگرتوە، چونكە هەڵوێست و بڕیارەكان پەیوەندییان بە ئیستحقاقی نیشتمانییەوە هەبوە بۆیە وەك خۆی باسی دەكات " ئەمەییان ئەساسە دەشزانم گلەیی و رەخنە رومان تێدەكات بەڵام دەرئەنجام ئەوە ئیستحقاقی نیشتمانیە خۆ ناكرێ خۆمانی لێ بدزینەوە". 

ئەو باسی لەو ژینگە سیاسییەی هەرێم كرد كە لە رابردودا بووە بە كارگەی بەرهەمهێنانی " بێ متمانەیی و قەیران"، پرسیاریكرد" ئەرێ كاتی ئەوە نەهاتوە لەسەر هاوبەشەكانمان رێكبكەوین". 

سوپاس بۆ هاوڕێمان سامان كەریم كە دیدارەكەی بۆ رێكخستین