میترۆ، هه‌ولێر
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسان داوا له ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی بكه‌ن له هه‌ره‌شه‌كانی سه‌ر ژیانی رۆژنامه‌نوس (بڕوا عومه‌ر)، ژیانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی بپارێزن.
سه‌نته‌ری میترۆ چه‌ندین سكالاَی له لایه‌ن رۆژنامه‌نوس (بڕوا عومه‌ر ره‌سوڵ ) پێگه‌یشتوه، كه به نامه هه‌ره‌شه‌ی له خۆی و خێزانه‌كه‌ی ده‌كرێت.
له‌و باره‌یه‌وه ره‌حمان غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاند ئێمه له سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان، په‌یوه‌ندیمان به لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كردوه له شاری هه‌ولێر، رۆژنامه‌نوس (بڕوا عومه‌ر ره‌سوڵ ) بپارێزن و لێكۆڵینه‌وه‌ی جدی له‌و هه‌ره‌شانه بكه‌ن.
غه‌ریب وتی " ئه‌و هه‌شانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ترس‌و دڵه راوكێی زۆری بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی دروستكردوه نابێت ده‌زگا به‌رپه‌سه‌كان كه‌مته‌رخه‌م بن له دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ره‌كان".
بروا عومه‌ر له هه‌فته‌نامه‌ی ته‌بای توركمانی كاری ده‌كرد، به هۆی كاری هونه‌ری براكه‌یه‌وه به ناوی (وریا عومه‌ر ره‌سوڵ)، كێشه‌ی بۆ دروستبوو، دواین جاریش به نامه‌ی جۆراوجۆر هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ رونیشكرده‌وه كه بڕوا عومه‌ر سكالاَی یاسایی تۆماركردوه.
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له مافی ڕۆژنامه‌نوسان، ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆی قازانج نه‌ویسته له ناوه‌راستی ئابی ساڵی 2009 له شاری سلێمانی له لایه‌ن، كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه‌نوس‌و پارێزه‌ر، دامه‌زراوه، مۆڵه‌تی ره‌سمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه.
تا كۆتایی ساڵی 2010 له‌لایه‌ن په‌یمانگای رۆژنامه‌وانی جه‌نگ‌و ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوه. له ته‌موزی ساڵی 2010 له كۆنفرانسێكدا له شاری هه‌ولێر ئه‌ندامانی بۆردی ڕێكخراوه‌كه هه‌ڵبژێردران. له‌سه‌ره‌تای 2015 و 2017 هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردن كراوه.
سه‌نته‌ری میترۆ له لایه‌ن رێكخراوی IMS دانیماركیه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت
7 راپۆرتی سالاَنه‌ی سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئازادی میدیا له هه‌رێمی كوردستان بلاَوكردۆته‌وه.
به په‌یوه‌ندی به سه‌نته‌ری میترۆ
07700004147
07708079999