ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی ئاژانسی هاوار شەهیدبوو



میترۆ
لەدوای شەهیدبوونی دلیشان ئیبش، پەیامنێرێکی دیکەی ئاژانسی هاوار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو.
 
ئەمڕۆ، لە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لە دوای سێ ڕۆژ مانەوەی بە برینداریی لە نەخۆشخانە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە هۆگر محەمەد پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار شەهیدبوو.
 
چه‌كدی‌رانی‌ داعش ڕۆژی ١٢ی ئەم مانگە لە نزیک گوندی ئەبوفاس-ی سەر بە شارەدێی شەدادی، کە دەکەوێتە نێوان دێرەزۆر-ی باکوری سوریا و پارێزگای حەسەکە-ی ڕۆژئاوای کوردستان ئۆتۆمبێلێکی بۆمبریژکراویان بەو هاوڵاتیانەدا تەقاندەوە، کە دەیانویست هەڵبێن بۆ ناوچەکانی ژیر دەستی قەسەدە دەیان هاوڵاتیان کۆمەڵکوژ کرد.
 
لەو تەقینەوەیەدا سێ ڕۆژنامەنووسی ئاژانسی هاوار، کە بۆ ڕووماڵکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جزیرە چبوونە بەرەکانی شەڕ، پێوەبوون و دەستبەجێ یەکێک لە ڕۆژنامەنووسەکان بەناوی دلیشان ئیبیش شەهید بوو، دوو ڕۆژنامەنووسەکەی دیکەش بەناوی هۆگر محەمەد و ڕزگار دێنیز بەسەختی برینداربوون، بەڵام دووای مانەوەی سێ ڕۆژ لە نەخۆشخانەی پارێزگای حەسەکە ئەمڕۆ هۆگر محەمەد گیانی لەدەستدا.
 
هۆگر محەمەد پەیامنێری ئاژانسی هاوار ماوەیەکی زۆرە ئۆپەراسیۆنەکانی گەردەلولی جزیرەی ڕووماڵ دەکرد.

رۆژنیوز 


PM:06:06:15/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌