میترۆ، سلێمانی
تۆڕی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگری له ناكۆكی داوا له نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و رۆنامه‌نووسان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و هاوڵاتییان ده‌كه‌ن هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ رێگری كردن له دووبه‌ره‌كی و سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ، به‌وبۆنه‌وه كه‌مپینێكیان بەناوی (یەک ریزی نەک لێکترازان) راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كان له رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت CDO له شاری سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی رووبه‌ڕووی كوردستان ده‌ێته‌وه به‌به‌شداری ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كۆبوونه‌وه. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگری له ناكۆكی پێكهێنرا.
دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه عه‌تامحمه‌د نوێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ رێگری له ناكۆكی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌یاننامه‌ی تۆڕه‌كه‌یانی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند: ئێستا كاتی تۆمه‌تباركردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه، كاتی باس و خواسی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری نیه، گه‌ر سه‌ركه‌وتن رویبدایه خاوه‌نی زۆر ده‌بوو، به‌لاَم كه‌بووه نسكۆ هه‌ریه‌ك له خۆی دورده‌خاته‌وه‌و ده‌یخاته باوه‌شی ئه‌ویتر.
راشی گه‌یاند: له‌وساتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له خه‌ونی به‌دیهێنانی خواست و مافه‌كانیاندابوون، له‌وساتانه‌ی هه‌موومان بیرمان له داهاتویه‌كی گه‌ش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی ده‌كرده‌وه، له‌وساتانه‌ی كه زۆرینه‌ی هێزه‌سیاسیه‌كان جۆرێك له هاوده‌نگی و كۆده‌نگیان نواند بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان، له‌وكاته‌دا شه‌رێكی قورس و نابه‌رامبه‌ر یه‌خه‌ی خه‌ڵك و خاكی كوردستانی گرت.
عه‌تا محمه‌د له به‌یاننامه‌ی تۆڕه‌كه‌شیاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ، به‌داخه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پاش به‌خشینی ده‌یان شه‌هید و بریندار توشی نسكۆیه‌ك بوو، نسكۆیه‌ك كه‌هه‌رگیز بیرمان لێی نه‌كردبۆوه، خۆمان بۆی ئاماده نه‌كردبوو، ئه‌م نسكۆیه گه‌رچی به‌رامبه‌ر هێزێكی زه‌به‌لاحی پڕچه‌كی مۆدێرنی ده‌ره‌كی بوبێت، كه‌چی له لێكه‌وته‌كانیدا خه‌ریكه پریشكی ئاگره‌كه‌ی دێته ناو ماڵی كوردستانیان و ده‌یه‌وێت خه‌رمانی خوێنبه‌خشینی ده‌یان ساڵه بسوتێنێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه:
یه‌كڕیزی نه‌ك لێكترازان
له‌وساتانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له خه‌ونی به‌دیهێنانی خواست و مافه‌كانیاندابوون، له‌وساتانه‌ی هه‌موومان بیرمان له داهاتویه‌كی گه‌ش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیربوونی ئاشتی و ئارامی ده‌كرده‌وه، له‌وساتانه‌ی كه زۆرینه‌ی هێزه‌سیاسیه‌كان جۆرێك له هاوده‌نگی و كۆده‌نگیان نواند بۆ دیاری كردنی چاره‌نوسی خه‌ڵكی كوردستان، له‌وكاته‌دا شه‌رێكی قورس و نابه‌رامبه‌ر یه‌خه‌ی خه‌ڵك و خاكی كوردستانی گرت، به‌داخه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پاش به‌خشینی ده‌یان شه‌هید و بریندار توشی نسكۆیه‌ك بوو.
نسكۆیه‌ك كه‌هه‌رگیز بیرمان لێی نه‌كردبۆوه، خۆمان بۆی ئاماده نه‌كردبوو، ئه‌م نسكۆیه گه‌رچی به‌رامبه‌ر هێزێكی زه‌به‌لاحی پڕچه‌كی مۆدێرنی ده‌ره‌كی بوبێت، كه‌چی له لێكه‌وته‌كانیدا خه‌ریكه پریشكی ئاگره‌كه‌ی دێته ناو ماڵی كوردستانیان و ده‌یه‌وێت خه‌رمانی خوێنبه‌خشینی ده‌یان ساڵه بسوتێنێت.
واخه‌ریكه ده‌نگی ده‌هۆڵه‌كانی دوبه‌ره‌كی به‌رز ده‌بنه‌وه، واخه‌ریكه بانگه‌شه‌ی تێكدانی یه‌كڕیزی ده‌گاته گوێمان، ئه‌مانه ته‌نها قسه‌نین به‌ڵكو راستین و خه‌ریكه روده‌ده‌ن، كه‌رویاندا شه‌ڕی ناوخۆش ماڵی هه‌موان وێران ده‌كات.
ئێستا كاتی تۆمه‌تباركردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نیه، كاتی باس و خواسی تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری نیه، گه‌ر سه‌ركه‌وتن رویبدایه خاوه‌نی زۆر ده‌بوو، به‌لاَم كه‌بووه نسكۆ هه‌ریه‌ك له خۆی دورده‌خاته‌وه‌و ده‌یخاته باوه‌شی ئه‌ویتر.
بۆیه ئه‌ركی هه‌موو كوردستانیانه، له‌ده‌ره‌وه یان ناوه‌وه‌ی كوردستان كاربكه‌ن بۆ رێگری له‌م بانگه‌شه‌ی دوبه‌ره‌كیه،رێگری بكه‌ن له‌هه‌موو وتار و كارێكی ئاراسته كرا‌و بۆ تێكدانییه‌كڕیزی، ئه‌ركی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی مه‌ده‌نی و هونه‌رمه‌ندان و رۆژنامه‌نوسان و داكۆكی كارانی مافی مرۆڤه كه:
1. له‌تۆڕه‌كانی سۆسیال میدیا چالاكی بنوێنن، په‌یامی كورت وكاریگه‌ر دژی تێكدانی یه‌كڕیزی و به‌ره‌نگاری لێكترازان وشه‌ڕی ناوخۆ بنوسن.
2. چالاكیه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ ئاشتی و دژایه‌تی وتاری رق و كینه.
3. چالاكی جۆراو جۆر له‌كه‌ناڵه‌كانی میدیا ئه‌نجامبدرێت و داوای پته‌وكردنی یه‌كڕیزی بكرێت.
4. هونه‌رمه‌ندان چالاكی هونه‌ری دژ به په‌رته‌وازه‌یی و دوبه‌ره‌كی و یه‌كتر سڕینه‌وه ئاماده‌بكه‌ن.
5. رۆژنامه‌نوسان و میدیاكاران كاربكه‌ن بوَ ئاشتی و پاراستنی رۆحیه‌تی یه‌كتر قبوڵكردن و رێزگرتن له جیاوازیه‌كان وگه‌ڕان به‌دوای خاڵه هاوبه‌شه‌كاندا.
6. رێكخراوه‌كان ئاڕم و لۆگۆ و ئالاَی پاراستنی ئاشتی و ئارامی هه‌ڵبواسن و كار بۆ چه‌سپاندنی بكه‌ن.
7. گروپی هه‌مه‌ڕه‌نگ پێكبهێنرێت وبچنه ناو جه‌ماوه‌ر له شار‌و شارۆچكه‌كان تاوه‌كو هانیان بده‌ن رێگری له دوبه‌ره‌كی بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا داوا له ته‌واوی كوردستانیان ده‌كه‌ین كه پشتیوان و به‌شداری ئه‌م هه‌وڵه مه‌ده‌نی و ئاشتی خوازانه‌یه‌مان بن، په‌یام ودروشمه‌كانی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن و په‌یام و دروشمی خۆیان.
نا بۆ په‌رته‌وازی..... نا بۆ لێكترازان..... نه‌فره‌ت له شه‌ڕو ئاشوب.....